تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 4:28 PM

بۆچی مۆرینهۆ ڕەتیکردەوە مانچێستر یونایتد ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ؟

سەرچاوە هەواڵییەکانی بەریتانیا هۆکاری ڕەتکردنەوەی گرێبەستکردنی مانچێستر یونایتد لەگەڵ ڤێرگل ڤان دایک لەلایەن جۆزێ مۆرینهۆ ڕاهێنەری پێشووی یانەکە ئاشکرا دەکەن.

ڤان دایکی هۆڵەندی ساڵی 2018 لەیانەی ساوسهامپتۆنی ئینگلیزییەوە بەگرێبەستێکی گرانبەها ڕوویکردە یانەی لێڤەرپووڵی هەمان ووڵات ، کە ئەوکات یانەی مانچێستر سیتی سەرکەوتوو نەبوو لەململانێی بەدەستهێنانی تواناکانی .

ڕۆژنامەنووسی ئێرلەندی میگێل دیلاینی”ئێندیپێندێت” بڵاویکردتەوە کە ” لەوکاتەی سپێشەڵ وەن ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان بوو ڕەتیکردەوە یانەکەی گرێبەست لەگەڵ ڤان دایک واژوو بکات بەبیانووی ئەوەی گونجاو نییە لەگەڵ پلانەکانی و یاریزانێکی پێویست نییە بۆ پێکهاتەکەی.

دیلاینی گووتیشی ” ئەوکات مۆرینهۆ گرێبەستکردنی لەگەڵ ئێریک بایلی و ڤیکتۆر لێندڵۆف بەشیاوتر زانی لەوەی ڤێرگل بگوازنەوە ئۆڵترافۆرد.

بۆ بیرهێنانەوە لەمێرکاتۆی هاوینە کارگێڕی شەیتانە سوورەکان هاتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی یەکێک لە دیێگۆ گۆدین ، جیرۆم بواتینگ ، هاری ماگوایەر و سەرکەوتووبوو لەگواستنەوەی هاری ماگوایەر لەلێستەر سیتی .

چەند ڕۆژێک لەوەو پێش ڤێرجل ڤان دایک خەڵاتی باشترین یاریزان و باشترین بەرگریکاری ئەوروپای بەدەستهێنا .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.