پاریس سانجێرمان نرخی نێیمار دیاریی كرد

رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی به‌ریتانی له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی چه‌ند زانیاریه‌كی نوێی له‌سه‌ر درامای گه‌رانه‌وه‌ی نێیمار بڵاو كردۆته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌ رازی بوو نی پاریس سانجێرمان ده‌كات به‌ گه‌رانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا

رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌ن به‌ پشت به‌ستن به‌ هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌كانی فڕه‌نسا بڵاوی كردۆته‌وه‌، كه‌وا پاریس سانجێرمان نرخی نێیماری به‌ بڕی 135 ملیۆن پاوه‌ند دیاریی كردوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 150 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌مه‌ش واته‌ یانه‌ فڕه‌نسیه‌كه‌ بری 63 ملیۆن پاوه‌ند زه‌ره‌ر ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی نێیمار په‌یوه‌ندی به‌ مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی نه‌كرده‌وه‌ بۆ وه‌رزی نوێ و چه‌ند لێدوانێكی تایبه‌تیدا له‌سه‌ر داهاتووی خۆی به‌ ئاشكرا داوای گه‌رانه‌وه‌ی كرد، یانه‌ پاریسیه‌كه‌ش ده‌زانێت ئه‌و یاریزانه‌ یاریی بۆ ناكاته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌دات ئاسانكاری له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بكات، نرخه‌كه‌ی بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ

نێیمار له‌ دواین لێدوانی گوتی، نامه‌وێت یاریی بۆ پاریس سانجێرمان ئه‌نجام بده‌مه‌وه‌، ده‌مه‌وێت بگه‌رێمه‌وه‌ ماڵه‌كه‌م كه‌ نه‌ده‌بوو جێی بهێڵم

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart