ئه‌یلول 17, 2019 11:59 AIM:

نێیمار به‌ ته‌له‌فۆنێك هه‌موو شتێكی یه‌كلا كردۆته‌وه‌

تا دێت خۆری نێیمار له‌ پاریس سانجێرمان ئاوا ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ك، كه‌ هانده‌ران و به‌رپرسانی یانه‌ فڕه‌نسیه‌كه‌ش بێ هیوا بوونه‌ له‌وه‌ی نێیمار دووباره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌كه‌ و به‌شدای له‌ یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی یانه‌كه‌ بكات، دوای ئه‌وه‌ی نێیما به‌شداری یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی یانه‌كه‌ی نه‌كرد پێگه‌ی ئه‌وۆل هه‌واڵی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌و یاریزانه‌ی له‌گه‌ڵ لیۆناردۆ بڵاو كردۆته‌وه‌

پێگه‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی باسی له‌وه‌ كردووه‌، نێیمار له‌گه‌ڵ لیۆناردۆی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری پاریس سانجێرمان له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆن قسه‌ی كردووه‌، پێی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌وا نێوانی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ فڕه‌نسیه‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌، چونكه‌ نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ پاریس دووباره‌ یاریی بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ ئه‌نجام بداته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ لیۆناردۆ هه‌وڵی زۆری داوه‌ په‌شیمانی بكاته‌وه‌ دووباره‌ بۆچوونی ئه‌و یاریزانه‌ بگۆڕێت، به‌ڵام بێ سوود بووه‌، چونكه‌ نێیمار پێ داگره‌ له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌م پێگه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ نێیمار له‌ بڕازیل هه‌مان قسه‌ی به‌ هاوڕێ بڕازیلیه‌كان گوتووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ بڕازیل توانیان ناسناوی كۆپا ئه‌مریكا ببانه‌وه‌، پێی راگه‌یاندوون كه‌وا نێوانی خۆی یانه‌ فڕه‌نسیه‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌

له‌ لایه‌كی تر چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا بڵاویان كردۆته‌وه‌ نێیمار ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ هه‌ر زوو كه‌شه‌ی خانوو چاره‌سه‌ر بكات و خانووه‌كی تازه‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ به‌ باشترین شێوه‌ خۆی بۆ وه‌رزی نوێ ئاماده‌ بكات

نێیمار به‌ گرێبه‌ستی 222 ملیۆن یۆرۆ له‌ بارسێلۆناوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پاریس سانجێرمان كرد، دوای به‌سه‌ر بردنی دوو وه‌زر ئه‌و یاریزانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نا راسته‌وخۆ ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ حه‌ز ده‌كات دووباره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نه‌یتوانی ئه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتانه‌ به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌دات

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌