ئایە پیپ گواردیۆلا گرێبەستی لەگەڵ یۆڤێنتۆس ئیمزا کردووە ؟

دوای ئەوەی لە چەند سەرچاوەیکی ئیتاڵی و ئینگلیزی وا بڵاو کرایەوە پیپ گواردیۆلا بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یۆڤێنتۆس ئیمزا کردووە بۆ ماوە چوار ساڵی داهاتوو، کەناڵی بی بی سی لەسەر زاری رۆژنامەنووس  جويليم بالاج هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە

رۆژنامەنووسی باوەر پێکراو لە هەواڵەکانی  جويليم بالاج، لە لێدوانێکی باسی لەوە کردووە، پیپ پەیوەندی بە یۆڤێنتۆسەوە ناکات سەرجەم ئەو هەواڵانە دورن لە ڕاستیەوە، پیپ گواردیۆلا لەگەڵ مان سیتی بەردەوام دەبێت

ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەش کردووە هەواڵی بینینی پیپ گواردیۆلا لە میلان دوورە لە ڕاستیەوە، ئەو کاتەی باس دەکرێت پیپ گواردیۆلا لە شاری مانچێستەر بووە ئاهەنگی بەدەستهێنانی پرێمەرلیگی دەگێرا

پێشتریش پیپ گواردیۆلا لە لێدوانێکی باسی لەوە کردووە کەوا یانە ئینگلیزیەکە جێ ناهێڵێت بەردەوام دەبێت لەگەڵ ئەو یانەیە تا کۆتایی گرێبەستەکەی

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart