كانونی یه‌كه‌م 15, 2019 6:24 AIM:

رۆناڵدۆ جێگرەوەی ئەلیگری بۆ کارگێری یۆڤێنتۆس دیاریی کرد

 

دوای دوور خستنەوەی ئەلیگری راهێنەری یۆڤێنتۆس میدیاکانی نزیک لە یۆڤی چەندین ناویان وەک جێگرەوەی ئەو راهێنەرە دیاریی کردووە، بەڵام لە دواین هەواڵ باس لەوە دەکرێت رۆناڵدۆ جێگرەوەی ئەلیگری بۆ  کارگێری یانەکە دیاریی کردووە تا بیکەنە شوێنگرەوەی ئەلیگری

ماڵپەری سکای سپۆرت بە پشت بەستن بە سەرچاوەی هەواڵی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە، رۆناڵدۆ بە کارگێری یانەکەی راگەیاندووە خۆسێ مۆرینهۆ بکەن بە راهێنەری یانەکە لە شوێنی ئەلیگری دوورخراوە، بە هۆی ئەوەی رۆناڵدۆ ئەزمونێکی باشی هەیە لەگەڵ ئەو راهێنەرە لە ریال مەدرید

پێشتریش مۆرینهۆ رایگەیاندبوو کەوا لە وەرزی نوێ دەبێتە راهێنەری یانەیەکی گەورەی ئەوروپا، لە هەمان کاتیشدا ئەلیگری لە کاتی ماڵئاوایی باسی لەوە کردبوو کەوا راهێنەرێکی زۆر گەورە شوێنی من دەگرێتەوە، بۆیە زۆربەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەو راهێنەرە خۆسێ مۆرینهۆی پۆرتوگالیە

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.