به‌په‌له‌: ڤالڤێردی له‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا دور ده‌خرێته‌وه‌

 

دوای ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌ یاریی گه‌رانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول تووشی هات وای له‌ كارگێری یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ كردووه‌ متمانه‌یان به‌و راهێنه‌ره‌ نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا

له‌ نوێترین زانیاری كه‌ رۆژنامه‌نووسی باوه‌ر پێكراوی نزیك له‌ بارسێلۆنا مارسال لۆرێنتی رایگه‌یاندووه‌، كارگێری بارسێلۆنا له‌ كۆبونه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی بریاری گرنگ  له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و راهێنه‌ره‌ بده‌ن، به‌ پێی قسه‌كانی مارسال بێت بریاری كارگێری بارسێلۆنا له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ سیگوێرا بریتیه‌ له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ڤالڤێردی، له‌ دوای یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بریاره‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت

به‌ پێی زانیاره‌كان، ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌ی یانه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت بریار له‌سه‌ر دوور خستنه‌وه‌ی ڤالڤێردی ده‌درێت

وه‌رزی رابردوو گرێبه‌ستی ڤالڤێردی بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژ كراوه‌ به‌ڵام له‌ به‌ندێكی گرێبه‌سته‌كه‌ هاتووه‌ كه‌وا ئه‌گه‌ر لایه‌نێك رازی نه‌بن ده‌توانن گرێبه‌ستی نێوانیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ به‌ بێ هیچ سزایه‌ك

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart