ئیسكۆ بریاری خۆی گۆڕیوه‌

زێدان و ئیسكۆ

 

دوای ئه‌وه‌ی زێدان گه‌رایه‌وه‌ راهێنه‌رایه‌تی كردنی ریال مه‌درید، زۆرێك له‌ یاریزانه‌كان بریاری خۆیان گۆریوه‌، كه‌ پێشتر نیازی رۆیشتنیان هه‌بوو ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بن

فراسیسكۆ ئیسكۆ یه‌كێك بوو له‌و یاریزانانه‌ی پێش گه‌رانه‌وه‌ی زێدان به‌ نیاز بوو یانه‌كه‌ جێبێڵێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی زێدان ئه‌و یاریزانه‌ بریاری داوه‌ له‌ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت

به‌رنامه‌ی به‌ ناوبانگی ئیسپانی ئیل چرینگیتۆ له‌سه‌ر زاری ئیسكۆ بڵاوی كردۆته‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌ نیازه‌ له‌ یانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یۆڤێنتۆس له‌سه‌ر قسه‌ی رۆناڵدۆ به‌ نیازه‌ بۆندی له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات تا هاوینی داهاتوو به‌ فه‌رمی بیگوازێته‌وه‌ یانه‌كه‌ی

شایه‌نی باس كردنه‌ له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی زێدان دووباره‌ ئیسكۆ وه‌ك یاریزانێكی گرنگی یانه‌كه‌ ده‌ركه‌وتۆته‌وه‌ له‌ زۆرێك له‌ یارییه‌كان به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كات

 

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart