ئایار 27, 2020 8:24 AIM:

چیڕۆكی ئه‌م وێنه‌یه‌ بخوێنه‌وه‌، كه‌ دوێنێ شه‌و له‌ دوای یاریی نێوان میلان و لازیۆ ڕوویدا

 

 

دوێنێ شه‌و دوای ئه‌وه‌ی میلان له‌ یاریگایی سان سیرۆ توانی له‌ لازیۆ بباته‌وه‌ له‌ كۆتایی یارییه‌كه‌ باكایۆكۆ و كیسێ درێسی یاریزانی یانه‌ی لازیۆ ئیچریبی  به‌زر كرده‌وه‌ وه‌ك گاڵته‌ پێ كردنێك به‌و یاریزانه‌ ئه‌م دیمه‌نه‌ش دوای یارییه‌كه‌ هه‌رای زۆری نایه‌وه‌ له‌ نێوان یاریزانان و هانده‌رانی ئیتاڵیا

چیرۆكی ئه‌م گاڵته‌ پێ كردنه‌ش لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، له‌ هه‌فته‌ی رابردوو یاریزانی یانه‌ی لازیۆ ئیچریبی پێش ئه‌نجامدانی یارییان به‌رامبه‌ر میلان گوتی : میالن تیپێكی سه‌یره‌، بۆی هه‌یه‌ له‌ هه‌مووان بباته‌وه‌ یان به‌رامبه‌ر هه‌موویان شكست بهێنێت، ئێمه‌ ده‌چینه‌ میلان بۆ بردنه‌وه‌، هیچ جیاوازیه‌ك نیه‌ له‌ نێوان میلان و لازیۆ به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان یاریزانه‌كان

باكایۆكۆ وه‌ڵامی دابۆوه‌ شه‌مه‌ له‌ سانسیرۆ ده‌تبینینه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و میلان یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر، دوای یارییه‌كه‌ ئیچریبی درێسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ باكایۆكۆ گۆڕیه‌وه‌ به‌ڵام باكایۆكۆ و كیسێ لێدوانی ئه‌و یاریزانه‌یان له‌ یاد نه‌كردبوو، دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ درێسی ئه‌و یاریزانه‌یان به‌رز كرده‌وه‌ وه‌ك گاڵته‌ پێ كردنێك به‌و یاریزانه‌ ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌ دوای خۆی داهێنا و تا وای لێ هات ئیچریبی له‌ تویته‌ر تویتی كردبوو كه‌سه‌ر دیمه‌نه‌كه‌ و نوسیبووی دوای لێ بوردن ده‌كه‌م به‌وه‌ی درێسم له‌گه‌ڵ یاریزانانی میلان گۆڕیه‌وه‌، ڕق لێبوونه‌وه‌ به‌شێك نیه‌  تۆپی پێ نیه‌

 

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.