کڵۆپ: هازارد بە یەك شێواز رادەگیرێ

یۆرگین کڵۆپ ترسی لە هازارد هەیە و پێی وایە وەستاندنی ئەو زۆر زەحمەتە

 

سبەی لە یاری لوتکەی خولی ئینگلیزی کاتژمێر ٦:٣٠ ئێوارە لیڤەرپوول لە ئەنفێڵد میوانداری چێڵسی دەکات ، یۆرگین کڵۆپی راهێنەری لیڤەرپوول لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێکدا کە سەبارەت بە وەستانی هازارد لێی کرد وتی : تەنها یەك رێگا هەیە بۆ وەستاندنی هازارد لە ئێستادا کە لە لوتکەدایە ئەویش ئەوەیە ناوبژیوان رێگامان بدات بە ١٣ یاریزان یاریی بکەین تاکوو دوو یاریزان تەرخان بکەین بۆ وەستاندنی هازارد،

کڵۆپ لە درێژەی لێدوانەکانیدا وتی راستە هازارد ئێستا لە لوتکەی ئاستیدایە بەڵام چێڵسی تەنها بریتی نیە لە هازارد و پێویستە ئاگاداری سەرجەم یاریزانەکان بین.

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart