به‌په‌له‌: فیدراسۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌ هۆی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی یاریگاكان خوله‌كه‌ی راگرت

به‌ هۆی شه‌ر و ئاژاوه‌ی یاریگاكان به‌ تایبه‌تی دوێنێی نێوان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان، فیدراسۆنی تۆپی پێی كوردستان له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی بڕیاریدا یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان ڕاگرێت

ئه‌مه‌ ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی فیدراسۆنی تۆپی پێی كوردستانه‌ له‌ فه‌یسبووك

بە هۆی ئەوەی لە دوو هەفتەی رابردووی خولی نایابی کوردستاندا، شەڕ و ئاژاوە لە دوای تەواوبوونی یارییەکان لە یاریگەکانی کوردستان ڕوودەدات، ئەمڕۆ ۱۰ ـی نیسانی ۲۰۱۹ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بڕیاریدا خولی نایابی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت، بەم بۆنەوەیش ئاگاداری سەرجەم یانە پلە نایابەکانی کوردستان دەکەینەوە، رۆژی شەممە ۲۰۱۹/٤/۱۳ لە کاتژمێر ۱۱:۰۰ ـی پێشنیوەڕۆ نوێنەریان لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبێت و، چارەنووسی خولەکەیش لەم کۆبوونەوەیە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

تێبینی: نوێنەری یانە مەرجە (سەرۆک یان جێگری سەرۆک یان سکرتێر) ـی یانە بێت.

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart