خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ یاریی نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و بارسێلۆنا

سالار جه‌لال

 

سالار جه‌الال

مانچسته‌ر یونایتد * به‌رشلۆنه‌

كاتژمێر 10ى شه‌وى چوارشه‌ممه‌ به‌كاتی كوردستان له‌یاریگای ئۆلَد ترافۆلَد له‌شاری مانچسته‌ر یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی میوانداری یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانی ده‌كات ، ناوبژیوانی ئیتالی جانلوكا رۆكی ئه‌م یاریه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات ، له‌ مێژووی چامپیۆنز لیگ یاریه‌كانی نێوان ئه‌م دوو یانه‌ زۆر به‌هێزن و دوو جاریش له‌یاری كۆتایی به‌یه‌ك گه‌یشتوون و له‌هه‌ردووجاریشدا یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ براوه‌ بووه‌ له‌سالَی 2009 و له‌سالَی 2011 ، هه‌روه‌ها جارێكیش له‌یاری كۆتایی جامی جامه‌كانی ئه‌وروپا له‌سالَی 1991 مان یونایتد له‌ به‌رشلۆنه‌ى بردۆته‌وه‌ ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ردوو یانه‌ له‌سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌وروپا 11 جار له‌گه ڵ یه‌ك یاریان كردووه‌ ، 4 بردنه‌وه‌ بۆ به‌رشلۆنه‌ و 3 بردنه‌وه‌ بۆ مان یونایتد و له‌ 4 یاریش یه‌كسان بوون ، به‌رشلۆنه‌ خاوه‌ن 20 گۆلَه‌ به‌رامبه‌ر 15 گۆلَ بۆ یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد .

یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد له‌دوای هاتنی راهێنه‌ر ئۆلینار سۆلشایه‌ر ئاستی باشتر بووه‌ به ڵكو سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر یانه‌ى پاریس سان جێرمان له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی به‌ئه‌نجامی 3-1 گۆلَ گه‌وره‌ترین گه‌ڕانه‌وه‌ بوو دوای دۆڕاندنی له‌ناو یاریگای خۆی به‌ئه‌نجامی 2-0 و بڕینی پلیتی گه‌یشتن بۆ قۆناغی هه‌شته‌م ، ئه‌م راهێنه‌ره‌ لاوه‌ گیانی ململانێی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ تیپه‌كه‌ى و ئێستاش به‌هیوای نازناوه‌كه‌یه‌ له‌ دوای دابڕانی 11 سالَ ، یانه‌ى مان یونایتد خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه‌ له‌ گۆلَپارێز دی خیا و به‌رگریكاران سمۆلینگ و لیندلۆف و لۆك شۆ و ئاشلی یۆنگ و یاریزانانی هێلی ناوه‌راست پۆگبا و هێرێرا و ماتا و ماتیچ و هێرشبه‌ران لۆكاكۆ و راشفۆرد و مارسیال . كه‌هه‌رده‌م راهێنه‌ر پشتیان پێ ده‌به‌ستێت ، كێشه‌ى گه‌وره‌ هێلی به‌رگریه‌ كه‌ چۆن به‌ره‌نگاری میسی و هاوڕێكانی ده‌بێته‌وه‌ ، له‌مباریه‌وه‌ راهێنه‌ر سۆلشایه‌ر ستایشی ئاستی یاریزان میسی كرد به‌لآم دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رشلۆنه‌ ته‌نها میسی نیه‌ و دانی به‌وه‌ دانا كه‌ هێلی به‌رگری تیپه‌كه‌ى له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌ت داده‌بێت .

له‌سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوى چامپیۆنزلیگ ئامانجی سه‌ره‌كی یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ بوو ، له‌م قۆناغه‌شدا یاریه‌كی زه‌حمه‌ت ئه‌نجام ده‌دات ، راهێنه‌ر ئه‌رنیستۆ ڤالڤێردی به ڵینی به‌هانده‌رانی یانه‌كه‌ى داوه‌ یاریه‌كی مێژوویی به‌رامبه‌ر مان یونایتد پێشكه‌ش بكه‌ن چونكه‌ تا ئێستا له‌م یاریگایه‌ به‌رشلۆنه‌ هیچ سه‌ركه‌وتنێكی نییه‌ ، به‌لآم هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ سیناریۆی یاریگای ئۆلۆمپیكۆیان له‌بیر نه‌كردووه‌ كه‌ تووشی دۆڕاندن هاتن به‌رامبه‌ر یانه‌ى رۆما به‌ئه‌نجامی 3-0 و ماَلَئاواییان كرد ، پێكهاته‌ى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ پێكهاته‌یه‌كی جێگیره‌ له‌ گۆلَپارێز تیریشتیگن و به‌رگریكاران ئه‌لبا و لینگلانت و پێكێ و سێرجی رۆبه‌رتۆ و هێلی ناوه‌راست له‌ یاریزانان بۆسكێتس و راكیتیچ و ئارسه‌ر و هێلی پێشه‌وه‌ش میسی و سوارێز و كۆتینهۆ ، به‌لآم راهێنه‌ر ڤالڤێردی كارتی دیكه‌شی له‌به‌رده‌سته‌ به‌ تایبه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ى یاریزان دیمبلی هه‌روها ئاماده‌یی یاریزان ئارتۆرۆ ڤیدال .

ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ى یاریگای ئۆڵد ترافۆڵد یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نابێت چونكه‌ یاری هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ ناو یاریگای كامپ نو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ دیاریكردنی ئه‌و یانه‌یه‌ى كه‌ ده‌گاته‌ چوارگۆشه‌ى زێڕین له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ى مان یونایتد و به‌رشلۆنه‌ .

 

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart