نوێترین ریزبەندی فیفا بۆ خانمان و پیاوان

نوێترین ریزبەندی فیفا بۆ پیاوان

 

یەکێتی تۆپی پێی جیھانی نوێترین ریزبەندی مانگانەی بڵاو کردەوە و گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە ،

لە ریزبەندیەکەدا ھەڵبژاردەی بەلجیکا ھەر لە ریزبەندی یەکەم و فەڕەنسا لە ریزبەندی دووەمدا مایەوە ، ئینگلتەڕا پلەیەك ھاتۆتە پێش و لە جێگای کڕواتیا بووە بە چوارەمی ریزبەندیەکە و ئەرجەنتینیش لە ریزبەندی 10 یەکەمەکەدا نابینرێ ،

لە ھەلبژاردەکانی ئاسیاش ئێران پلەی یەکەمی بە یابان چۆلکرد و ھاتە ریزبەندی یەکەمی ئاسیا و 21 ی جیھان ھەڵبژاردەی عێراقیش 4 پلە لە ریزبەندی جیھانی ھاتە پێش و ھاتە پلەی 76 جیھان و نۆیەمی ئاسیا،

لە ریزبەندی خانمانیشدا ھەڵبژاردەی ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمدا مایەوەو ئەلمانیاش لە ریزبەندی دووەمدا مایەوە و ئینگلتەڕا لە خانمانیش پلەیەك ھاتە پێش و ھاتە پلەی سێیەمی ریزبەندی.

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart