شۆرشی نوێ کردنەوەی یانەی مانچیستەر یونایتد بۆ وەرزی داهاتوو دەستی پێ کرد

دوای ئەوەی بە فەرمی بۆ ماوەی سێ وەرز سۆلشایەر وەک راهێنەری مانچێستەر یونایتد دەست نیشانکرا، رۆژنامەکانی ئینگلتەرا پلانی ئەو راهێنەرەیان ئاشکرا کردووە بۆ نوێ کردنەوەی یانەکە بە تایبەت دوای شکستە چاوەروان نەکراوەکەی بەرامبەر وۆلڤەرهامتن

میرۆری بەریتانی لە راپۆرتە هەواڵێک بڵاوی کردۆتەوە، سۆلشایەر بریاری لەسەر کۆمەڵێک یاریزان داوە کە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت، یانەکە گرێبەستیان نوێ نەکاتەوە، ئەوانیش هەر یەک لە یاریزانان ئەنتۆنیا ڤاڵێنسیا و دارمیان و خوان ماتا و هێرێرا و فرێد و ئیرک بایی و سانچێز و رۆخۆن، راهێنەرەکە بە یانەکەی راگەیاندووە ئەو یاریزانانە لە پلانەکانی ئەو دا نین بۆ وەرزی نوێ گرێبەستەکانیان نوێ نەکرێتەوە، هەرچەندە ماتا و هێرێرا 181 مانگ لە گرێبەسەتەکەیان ماوە

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە لە ئەگەری رێک نەکەوتن لەگەڵ دی خیا ئەوا گوێ لەو گرێبەستانە بگرن کەوا بۆ دی خیا دێت و بە کەمتر لە 75 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرەداری نەبن لە کاتی ئێستا پێوسیتی بە پارەیە بۆ ئەوەی چەند یاریزانێک بگوازێتەوە ریزەکانی

سۆلشایەر لەگەڵ ئیدواردۆی بەرێوبەری یانەکە دانیشتووە، دوای هەر یەک لە یاریزانان سانچۆ لە دۆرتمۆند و كالۆم هدسۆن-ئودوی وبەرگریکاری کریستال پالاس وان بریسکای و کۆلیبالی و برۆنۆ فێرناندزی یاریزانی ناوەراستی لیشبۆنە و هێرشبەری بەنفیکا جواو فلیکسی کردووە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بۆ وەزری نوێ خۆی ئامادە بکات !

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart