بواتینگ له‌ خراپترین باردۆخ ده‌ژی له‌ ئێستادا

دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا بڕیاریدا یاریزان بواتینگ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ هه‌ر زوو دڵخۆشی خۆی ده‌ربری به‌ بۆنده‌كه‌ و بارسێلۆنا ئه‌و یاریزانه‌ی به‌شێوه‌ی خواستن گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی به‌ڵام هئه‌و یاریزانه‌ له‌ ئێستادا له‌ خراپترین باردۆخ ده‌ژی

رۆژنامه‌نووسی ئیسپانی خافی میگێل له‌ لێدوانێكی باس له‌ بارودۆخی ئه‌و یاریزانه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: بواتینگ بێ هیوا بوه‌ له‌ ستافی راهێنه‌رانی یانه‌كه‌، ئاسته‌كه‌ی رازی نه‌ كردوون تا به‌شداری ێ بكه‌ن له‌ یارییه‌كان

هه‌روه‌ها میگێل زیاتری گوت، بواتینگ بێ ئه‌مه‌ل بووه‌ هیچ حه‌زێكی بۆ مه‌شقه‌كان نه‌ماوه‌ ته‌نیا دوو جار به‌شداری مه‌شقی به‌ كۆمه‌ڵی یانه‌كه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ خاڵه‌كانی بێ هیوا بوونی ئه‌و یاریزانه‌

بواتینگ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ له‌ ساسۆلۆوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆناوه‌ كرد، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ نه‌بووه‌ هۆی رازی كردنی ستافی راهێنه‌رانی یانه‌كه‌ و كه‌مترین به‌شداری هه‌یه‌ له‌ یارییه‌كان

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart