ڤیدیۆ: مێسی بەو گۆڵەی دوێنێ شەو تۆماری کرد توانی ژمارەی پێوانەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بشکێنێت

دوای ئەوەی دوێنێ شەو مێسی توانی گۆڵێک بەرامبەر ڤیاریال تۆمار بکات کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 415 گۆڵ، لە خولی ناوەخۆی ئەمەش ژمارەی پێوانەیی هیچ یاریزانێک ئەو ڕێژەیەی تۆمار نەکردووە

ماڵپەری ئۆپتا بۆ ئاماری یاریزانانی ئەمرۆ بەیانی لە پێگەی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردۆتەوە لیۆ مێسی کۆی گۆڵەکانی لە لالیگا گەیاندە 415 گۆڵ ژمارەی پێوانەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆی تێپەڕاند کاتێک لە سەرەجەم ئەو خولانەی یاریی ئەنجام داوە 414 گۆڵی تۆمار کردبووە، مێسی بە گۆڵێک پێش ئەو یاریزانە کەوت

مێسی کۆی گۆڵەکانی بە تۆپی جێگیر لێدانی سزا و لێدانی راستەوخۆ گەیاندە 81 گۆڵ لە لالیگا لەو ئامارەش پێش رۆنالدۆ کەوت کاتێک لە لالیگا توانی بووی 80 گۆڵ تۆمار بکات

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart