به‌رامبه‌ر ڤیاریال سێ یاریزانی بارسێلۆنا له‌ مه‌ترسیدان

لە یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ڤیاریال سێ یاریزانی بارسێلۆنا  لە مەترسیدان ئەگەر کارتی زەرد وەرگرن بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بەشداری ناکەن

راکیتیچ و پیکێ و ڤیدال هەرسێ یاریزان چوار کارتی زەردیان هەیە لە ئەگەری وەرگرتنی کارتی زەرد ئەوا لە یاریی داهاتوو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بەشداری ناکەن بە هۆی ئەوەی ژمارەی کارتەکانیان بۆ پێنج کارت بەرز دەبێتەوە

بریارە ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک هەردوو یانەی ڤیاریال و بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەری ٣٠ خولەکە بەیەک بگەن، ڤیاریال بۆ مانەوە لە خولەکە یاریی دەکات هەرچی بارسێلۆناشە بۆ نزیک بوونەوە لە ناسناوەکە یاریی دەکات

 

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart