میسی یان كریستیانۆ ..كریستیانۆ یان میسی !

سالار جه‌لال

 

نوسینی : سالار جه‌لال

له‌م بابه‌ته‌ باسی ئه‌م دوو ئه‌ستیره‌یه‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌موو جیهانیان به‌هانده‌ران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سه‌رقاڵ كردووه‌ ، نامه‌وێ به‌رواردیك بكه‌م له‌ نیوان لیۆنیل میسی و كریستیانۆ رۆنالدۆ بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمینم كامه‌یان باشتره‌ له‌وه‌كه‌ى دیكه‌ ، نامه‌وێ ئه‌وه‌ بسه‌لمینم كه‌ كامه‌یان باشترینی میژووی تۆپی پیی یان یه‌كیكن له‌ باشترینه‌كانی میژوو ، نامه‌وێ باسی كاریگه‌ری ئه‌و دوو ئه‌ستیره‌یه‌ بكه‌م له‌سه‌ر تیپه‌كانیان و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى كه‌ به‌ده‌ستیان هیناوه‌ ، نامه‌وێ باس له‌ خه‌لآته‌كانی ئه‌و دوو ئه‌ستیره‌یه‌ بكه‌م كه‌ له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی به‌ده‌ستیان هیناوه‌ ، ده‌مه‌وی یاسی ئه‌وه‌ بكه‌م بۆ كریستیانۆ و میسی ئه‌وه‌نده‌ باس ده‌كرین و رۆژانه‌ مانشیتی رۆژنامه‌كان و هه‌واڵی تیڤیه‌كان ده‌بی باسی ئه‌وانه‌ى هه‌ر تیدا بیت ، بۆچی ئه‌گه‌ر یه‌كیك له‌م دووانه‌ تووشی پیكان دین ، هه‌موو هه‌وادارانی تۆپی پی په‌رۆشی ئه‌وه‌ن كه‌ بزانن جۆری پیكانه‌كه‌ و ماوه‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌یان چه‌نده‌ .

زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ سه‌یری یاری تۆپی پی ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی یاریه‌ جیهانیه‌كان و خوله‌كانی ئه‌وروپا ، زیاتر له‌ 10 مۆندیال و 10 یۆرۆم بینیوه‌ و له‌ساڵی 1978وه‌ به‌لانی كه‌م سالآنه‌ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگم بینیوه‌ ، ئاشنای توانای چه‌ندین ئه‌ستیره‌ تۆپی پی بووم له‌ كرۆیف و مارادۆنا تا ده‌گاته‌ كیگان و رۆمه‌نیگه‌ و دووبرا لاودروب و كرانكل و گۆلیت و ڤان باستن و پلاتینی و زیكۆ و سوكرات و رۆبه‌رتۆ باجیۆ و زیدان و پۆتراگینۆ و هاجی و رۆنالدۆی دیارده‌ و رۆنالدینهۆ …هتد ، به‌لآم وه‌ك دوو ئه‌ستیره‌یه‌ نه‌بوون ، جاران وه‌كو ئیستا تۆپی پی زه‌حمه‌ت نه‌بوو ، به‌لآم ئیستا زه‌حمه‌تره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى شیوازی یاریكردن رۆژانه‌ گۆرِانكاری به‌سه‌ردیت و زانستیانه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كریت ، تا ئیستا هیچ ئه‌ستیره‌یه‌ك نه‌بووه‌ وه‌ك میسی و كریستیانۆ به‌رده‌وام بوونیان  هه‌بیت به‌ ئاستیكی جیگیر بۆ زیاتر له‌ 10 ساڵ ، هۆكاره‌كه‌شی بۆ زیره‌كی میسی و كریستیانۆ ده‌گه‌رِیته‌وه‌ كه‌ خۆیان له‌ هه‌موو مه‌ترسیه‌كان پاراستووه‌ و بۆیه‌ تا ئیستا به‌ دره‌وشاوه‌یی له‌ یاریگاكان به‌رده‌وامن .

له‌ مۆندیالی 1982 مارادۆنا وه‌ك یاریزانیكی بلیمه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌رژه‌نتین به‌دیار كه‌وت به‌لآم ئه‌و ئاسته‌ى پیشكه‌ش نه‌كرد ، له‌ مۆندیالی 1986 دره‌وشایه‌وه‌ و جامه‌كه‌ى به‌رزكرده‌وه‌ ، له‌ رووى هونه‌ری تۆپی پی و توانای یاریزانان هاوشیوه‌ى نه‌بوو به‌لآم نه‌یتوانی پاریزگاری له‌ خۆی بكات ، تووشی هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌راپ هات له‌ به‌كارهینانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و له‌ كه‌متر له‌ 10 ساڵ ئه‌ستیره‌ى ئاوا بوو به‌خه‌راپترین شیوه‌ خه‌ریك بوو گیانیشی له‌ده‌ست بدات ، رۆنالدۆی دیارده‌ هیرشبه‌ریكی بی هاوتا بوو ، به‌لآم نه‌خۆشی وپیكان ناچاریان كرد وازبینیت ، ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ى ناو یاریگاكان زۆری نه‌خایاند ، به‌هه‌مان شیوه‌ ڤان باستن و ئه‌ستیره‌كانی دیكه‌ هیچ كامیان بۆ 10 ساڵ به‌هه‌مان ئاست به‌رده‌وام نه‌بوون .

له‌ساڵی 2008 كریستانۆ چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ مان یونایتد به‌ده‌ست هینا و ساڵیك دوای ئه‌و میسی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ به‌ده‌ستی هینا و له‌و كاته‌وه‌ تا ئه‌مرِۆ ئه‌م دوو ئه‌ستیره‌یه‌ ساڵ له‌ دوای ساڵ چیژ به‌هه‌وادارانی تۆپی پی ده‌به‌خشن ، ئه‌وه‌ش بۆ زیره‌كی خۆیان ده‌گه‌رِیته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ردوو یاریزان خۆیان پاراستووه‌ له‌هه‌موو كاریگه‌ریه‌ خه‌راپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى یاریگا و بایه‌خیكی تایبه‌ت به‌ ته‌ندروستی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ پیكانی مه‌ترسیدار دوور بكه‌ونه‌وه‌ .

هه‌موو ساڵیك ده‌ڵین ئه‌م ساڵه‌ باشترین ساڵی كریستیانۆیه‌ به‌لآم ساڵی دواتر كاریكی دیكه‌ پیشكه‌ش ده‌كات كه‌ساڵی پیشترمان له‌بیرده‌باته‌وه‌ ، هه‌موو ناحه‌زانی كریستیانۆ ده‌یانوت ته‌مه‌نی گه‌وره‌ بووه‌ و ته‌نها له‌ خولی ئیسپانیا ده‌توانیت باش یاری بكات و گۆڵ تۆمار بكات به‌لآم بۆى سه‌لماندین كه‌ ته‌مه‌ن لاى كریستیانۆ ته‌نها ژماره‌یه‌ و له‌خولی ئیتالیاش گۆڵكار و دروستكه‌ره‌ .

كه‌ میسی به‌دیاركه‌وت ناحه‌زانی ئه‌و ئه‌ستیره‌یه‌ ده‌یانوت میسی چی ده‌كات ئه‌گه‌ر زاڤی و ئه‌نیستای له‌گه‌ڵ نه‌بیت ، ئه‌وه‌ ئیستا خۆ ئه‌وانه‌ نه‌ماون به‌لآم میسی ئاستی باشتر بووه‌ له‌ جاران ، هه‌موو ساڵیكیش كاری واده‌كات كه‌ له‌بیرو هزری هیچ كه‌سیك نییه‌ .

جۆزی مۆرینهۆ كه‌یه‌كیكه‌ له‌ باشترین راهینه‌رانی میژووى تۆپی پی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ یاریزانیكی نه‌بینیووه‌ وه‌ك ئه‌م دوو یاریزانه‌ به‌هه‌مان ئاست 10 ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك له‌یاریگاكان به‌رده‌وام بن و ساڵ له‌دوای ساڵ باشتربن .

ئیمه‌ وه‌ك هه‌وادارانی تۆپی پی ده‌بی سوپاگوزاربین كه‌له‌سه‌رده‌می ئه‌م دوو ئه‌ستیره‌یه‌ سه‌یری تۆپی پی ده‌كه‌ین و هه‌فتانه‌ چیژ له‌یاریكردنیان وه‌رده‌گرین .

 

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart