کۆرتوا: ئیکەر کاسیاس هۆکاری سەرەکی خۆشەویستی منە بۆ ریال مەدرید

لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ El Transistor ئیسپانی تیبو کۆرتوا باسی لە کۆمەڵێک بابەت کرد و هۆکاری خۆش ویستنی ریال مەدرید لە منداڵیەوە ئاشکرا کرد

کۆرتوا لەسەرەتای قسەکانی باسی لە بارۆدۆخی یانەکە کرد لە سەردەمی سۆلاری و گوتی : “بە شێوەیەکی باش یارییمان دەکرد لەگەڵ سۆلاری، ئەنجامی یارییەکانیش زۆر باش بوون بەڵام تووشی هەفتەیەکی کارەسات بار بووین و چامپیۆنزلیگ و جامی شامان لەدەستدا

کۆرتوا باس لە هۆکاری خۆشویستنی ریال مەدرید کرد و گوتی: “ئیکەر کاسیاس هۆکاری سەرەکیە، بە هۆی ئەوەی لە منداڵیەوە سەرسامی ئەو گۆڵ پارێزەم، زۆر شت لەو  گۆڵپارێزە فێر بووم جێگایی شانازیە کە لۆگۆی ریال مەدرید لەسەر درێسەکانمە

دەربارەی هازارد کۆرتوا گوتی :” بەڵێ دڵخۆش دەبم بە هاتنی هازارد بۆ ریال مەدرید، هیوادارم ئەمە ڕووبدات،

لە درێژەی قسەکانی کۆرتوا باسی لە سەرەتایی یاریی کردنی و  نهێنیەکی ژیانی ئاشکرا دەکات دەڵێت: ” لەسەرەتا من یاریزانی بالە بووم دواتر لە یانەی جینک وەک یاریزانی باڵی چەپ یارییم دەکرد، بەڵام دواتر گۆڵپارێزیم تاقی کردەوە توانیم لەو شوێنە خۆم ببینمەوە

کۆرتوا زیاتری گوتی:” دەزانم زێدان دەیەوێت تا کۆتایی وەرز  بە نۆرە یارییمان پێ بکات لەگەڵ ناڤاس من هیچ کێشەم نیە ،

لە کۆتایی کۆرتوا باشترین دوو یاریزانی دیاری کرد کەوا  بەرامبەری یاریان ئەنجام داوە گوتی: ” مێسی و رۆناڵدۆ باشترین دوو یاریزان بوونە بەرامبەرم یارییان ئەنجام داوە

کۆرتوا لە درێژەی قسەکانی هیوای ئەوەی خواست کەوا یانەی ئەجاکس چامپیۆنزلیگ بباتەوە لەگەڵ ئەوەی ریال مەدریدی دوور خستەوە لە پاڵەوانێتیەکە

 

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart