تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 5:51 PM

زێدان له‌گه‌ڵ هازارد گه‌یشته‌ رێككه‌وتن ؟ به‌رشلۆنه‌ كۆتینهۆ ده‌فرۆشێت ؟

سالار جه‌لال

 

 نوسینی : سالار جه‌لال

زێدان له‌گه‌ڵ هازارد گه‌یشته‌ رێككه‌وتن

ریال مه‌درید به‌ 300 ملیۆن یۆرۆ كلیان مپاپێ له‌ پاریس ده‌كرِێته‌وه‌

به‌رشلۆنه‌ كۆتینهۆ ده‌فرۆشێت

یۆڤانتس له‌گه‌ڵ مارسیلۆ رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی هه‌یه‌

مانچسته‌ر یونایتد به‌هه‌ر نرخێك بێت كۆلیبالی ده‌وێت

مان سیتی چاوى له‌سه‌ر ئۆمتیتیه‌

ڤاران له‌ ریال بێزار بووه‌ و ده‌یه‌وێت برِوات

ئه‌وانه‌ به‌شێكن له‌ مانشێتی هه‌واڵه‌كان كه‌له‌ سایت و تۆرِه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان زۆر بلاو ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌موو ئه‌و هه‌والانه‌ش تایبه‌تن به‌ مێركاتۆ و گواستنه‌وه‌ى یاریزانان ، هه‌وادارانی تۆپی پێش له‌ كوردستان زۆر به‌په‌رۆشه‌وه‌ له‌دوای هه‌واڵی له‌مجۆره‌ن ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ خۆشه‌ویستیان بۆ یانه‌كان یان بۆ ئه‌ستێره‌كان ، ئه‌وه‌ش سروشتیه‌ به‌لام رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی لای خۆمان كه‌ سوپاس بۆ خوا ژماره‌یان یه‌كجار زۆر بووه‌ نابێت راسته‌وخۆ باوه‌رِ به‌م جۆره‌ هه‌والانه‌ بكه‌ن و هه‌رزوو بلاوی بكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ گواستنه‌وه‌ى یاریزانان ئاوا به‌ ئاسانی نییه‌ به‌ڵكو بنه‌ما و كاتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها ده‌بێ یانه‌كانیش پابه‌ند بن به‌ رێنمایه‌كانی یاری پاك له‌رووى كرِینی یاریزانانه‌وه‌ ، گرنگترین مه‌رج له‌ گواستنه‌وه‌ى یاریزان ویستی خودی یاریزانه‌كه‌یه‌ ، زۆر جار ویستی یاریزان فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت نمونه‌ش رۆیشتنی نه‌یماره‌ بۆ پاریس و هاتنی كۆتینهۆیه‌ بۆ به‌رشلۆنه‌ ، یانه‌كان ده‌بێ ئاگاداربن له‌ نرخی یاریزانان چونكه‌ یویفا رێگا نادات یانه‌كان به‌ ئاره‌زووى خۆیان پاره‌ خه‌رج بكه‌ن به‌ڵكو سه‌قفێك هه‌یه‌ ده‌بێ پێیه‌وه‌ پابه‌ندبن و هاوسه‌نگی دروست بێت له‌ نێوان فرۆشتنی یاریزانان و كرِینی یاریزانان ئه‌گینا ئه‌و یانه‌یه‌ سزا ده‌درێت به‌ راگرتنی له‌ مێركاتۆ یان دوورخستنه‌وه‌ى له‌ خوله‌كان ، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌قفه‌ نه‌بێت ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌یه‌ له‌یه‌ك وه‌رز سه‌دان ملیۆن یۆرۆ خه‌رج ده‌كات و به‌زه‌بری پاره‌ یاریزان بۆ تیپه‌كه‌ى ده‌گوازێته‌وه‌ و لێره‌ پارسه‌نگی هێز له‌ نێوان یانه‌ گه‌وره‌كان نامێنێت ، بریكاری یاریزانان رۆڵێكی گرنگ ده‌بینین له‌ گواستنه‌وه‌ى یاریزانان ، زیره‌كی بریكاره‌كان نرخی یاریزانان به‌رزده‌كاته‌وه‌ و ململانێش له‌ نێوان یانه‌كان له‌سه‌ر یاریزانه‌كه‌ دروست ده‌كات ، ئه‌و بریكارانه‌ش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی برِیار له‌ سه‌رجه‌م یانه‌كان ، زۆر جاریش كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر برِیاری یانه‌كان له‌لایه‌ك و برِیاری یاریزانه‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ زۆربه‌ى ئه‌ستێره‌كانی ئێستا یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ى ده‌كاته‌ بریكارى خۆی وه‌ك باوك یان برا هه‌ندێ جاریش دایك بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ساوده‌ستی پێنه‌كرێت .

وه‌ك ئاشكراشه‌ دوو وه‌رزى مێركاتۆ هه‌یه‌ هاوینه‌ و زستانه‌ ، ئێستاش هه‌وڵێك هه‌یه‌ مێركاتۆی هاوینه‌ پێش ده‌ستپێكردنی خوله‌كان كۆتایی بێت ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه‌ له‌ پێناو پاراستنی مافی یانه‌كان و یاریزانه‌كان له‌یه‌ك كاتدا ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هیچ گواستنه‌وه‌یه‌كی یاریزانان راست نییه‌ تا ئه‌و كاته‌ى به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن یانه‌وه‌ ده‌رنه‌كرێت ئینجا یاریزانه‌كه‌ درێسی یانه‌كه‌ به‌رز بكاته‌وه‌ ، بۆیه‌ هه‌موو هه‌واڵێكی رۆژنامه‌كان راست نییه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێكیان زانیاری دروستی له‌ پشته‌وه‌ بێت و هه‌ندێكیان هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نییه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌واڵێك وه‌ك نمونه‌ سه‌باره‌ت به‌یانه‌ى ریال مه‌دریده‌وه‌ راست بێت ئه‌وه‌ له‌ وه‌رزی داهاتوو هه‌ریه‌ك له‌ نه‌یمار و مپاپێ و پۆگبا و هازارد و رابیۆ و دی لێخت ووووهتد ده‌بنه‌ یاریزانی ئه‌م یانه‌یه‌ ئه‌وه‌ش به‌ بۆچوونی ئێمه‌وه‌ له‌ مه‌حاڵ نزیكه‌ ، بۆیه‌ پێویسته‌ په‌له‌ نه‌كه‌ین له‌بلاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر هه‌واڵێكی گواستنه‌وه‌ى یاریزانان و ده‌بێ چاوه‌رِوان بین تا ئه‌و كاته‌ى هه‌واڵه‌كه‌ ده‌بێته‌ راستی و به‌فه‌رمی راده‌گه‌ینرێت .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.