7.5 ملیۆن یۆرۆ ریال مەدرید نزیک دەکاتەوە لە کڕینی کریستیانۆ رۆناڵدۆی نوێ !

جواو فلیکس

 

دوای ئەوەی ریال مەدرید وەرزێکی شکست خواردووی بە ڕێ کرد، ئەو یانەیە هەوڵ دەدات هەر لە ئێستاوە یاریزانە بەهرەمەندەکان و ئەستێرەکانی ئێست بگوازێتەوە یانەکە و پێش ئەوەی یانەکانی تر هەوڵی کڕینی بدەن، لە ئێستادا جواو فلیکسی پۆرتوگالی یەکێکە لەو ئەستێرانەی کەوا ریال مەدرید هەوڵی کڕینی دەدات

رۆژنامەی گاردیان  بڵاوی کردۆتەوە یاریزانی لاوی تەمەن 19 ساڵانی پۆرتوگالی و  یانەی بێنفیکا جواو فلیکس یەکێکە لەو بەهرەمەندانەی کە بە کریستیانۆ رۆناڵدۆی نوێ ناسراوە، رۆژنامەکانی پۆرتوگال باس لەوە دەکەن دوای رۆناڵدۆ  جواو فلیکس تاکە یاریزانە پێشبینی بکرێت کەوا ببێتە جێگرەوەی رۆناڵدۆ و تۆپی ئاڵتوونی بەدەست بهێنیت،

رۆژنامەکە باسی لەوە کردووە ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ کردەوە تا ساڵی 2023 مەرجی شکانی گرێبەستەکەی 120 ملیۆن یۆرۆ  دانراوە، یانەکانی بارسێلۆنا ، ريال مەدريد، مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر  سیتی  لیڤەرپوول ، بایرن میونشن ، پاریس سانجێرمان هەوڵی گرێبەست کردن دەکەن لەگەڵ ئەو یاریزانە

پێگەی ديفنسا سنترال بڵاوی کردۆتەوە ریال مەدرید هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیمزا بکات، ئەوەی ریال مەدرید نزیک دەکاتەوە لەو یاریزانە ئەوەیە کەوا بێنفیکا داوای بەرگریکاری  ماريو هيرموسو دەکات کە ریال مەدرید بە خۆرایی بە ئیسپانیۆل فرۆشت، بەڵام دەتوانێت بە 7.5 ملیۆن بیکرێتەوە بیخاتە نێو بۆندەکەی جواو فلیکس

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart