ڤیدیۆ : دوو یانەی گەورەی ئەوروپا شەر لەسەر کوڕەکەی لیلیان تورام دەکەن

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی نزیک لە یانەکانی ئینگلتەرا لە ژمارەی ئەمرۆی هەواڵی ئەوەی بڵاو کردەوە کەوا مارکۆس تورام کوری ئەستێرە و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فڕەنسا و بارسێلۆنا یەکێکە لەو یاریزانانەی ئارسێناڵ بۆ وەرزی داهاتوو کردویەتی ئامانج

میرۆر بڵاوی نوسیویەتی، مارۆکسی تەمەن 21 ساڵان  ئەم وەرزە لەگەڵ گوینگامپ توانیویەتی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، تا ئێستا 9 گۆڵی تۆمار کردووە لەگەڵ یانە فڕەنسیەکە، بۆیە ئارسێناڵ لەسەر داوای ئۆنای ئێمری کە پێشتر دوو وەرز لەگەڵ پاریس سانجێرمان بوو هەوڵی گرێبەست کردنی مارکۆس دەدات

رۆژنامەکە باسی لەوە کردووە کەوا یانەی دۆرتمۆندیش یەکێکە لەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات، دۆرتمۆند پێشتر سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی رافایل گێرێرا و عوسمان دیمبلی و هێرشبەری ئێستای ئارسێناڵ ئۆبامیانگ لە خولی فڕەنسی بۆیە دەیەوێت مارکۆسیش هاوشێوەی یاریزانەکانی تر بگوازێتەوە یانەکە

 

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart