ڤیدیۆ:لە کاتی ئیمزا کردنی درێسێک رۆناڵدۆ قسەیەک بە هاندەرێکی ریال مەدرید دەڵێت

لە یارییەکانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ساڵی 2020 پۆرتوگال میوانداری هەڵبژاردەی ئۆکرانیای کرد و یارییەکەی بە بێ گۆڵ کۆتایی هات بەڵام پێش یارییەکە گرتە ڤیدیۆیەکی نێوان هاندەرێکی ریال مەدرید و رۆناڵدۆ تەواوی تۆرە کۆمەڵاتیەکانی داگیر کرد

لە گرتە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت هاندەرەکە درێسێکی ریال مەدرید دێنێتە پێش رۆناڵدۆ تا ئیمزای بۆ کات، رۆناڵدۆش بە پێکەنینەوە دەڵێت، ” ئاگاداری ئێستا لە یۆڤێنتۆسم، درێسێکی یۆڤیت نەبوو ”

هەرچەندە ئەم قسەی رۆناڵدۆ بە پێکەنینەوە بوو بەڵام هاندەرانی ریال مەدریدی توڕە کرد بە هۆی ئەوەی بەم شێوەیە قسەی کردووە کە پێشتر یاریزانی ریال مەدرید بووە ساڵانێکی زۆر و ناسناوێکی زۆری لەگەڵ بەدەست هێناوە

 

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart