تشرینی یه‌كه‌م 20, 2019 7:13 PM

ڤینسیۆس جۆنیۆر: هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە یاریی لە تەنیشت مێسیەوە بکەم

جۆنیۆر

 

لە دیمانەیەکی لەگەڵ ماڵپەری کادینا سێری ئیسپانی ڤینسیۆس جۆنیۆری تەمەن18 ساڵانی یاریزانی ریال مەدرید کە ئێستا دووچاری پێکان هاتووە وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار دەداتەوە باس لە چەند پرسێکی گرنگ دەکات

سەرەتایی قسەکانی ڤینسیۆس دەبارەی ئاستی خۆی یەکەم تاقیکردنەوەی لە ئەوروپا بوو گوتی: ” بۆ من قورس بوو لە وڵاتی بڕازیلەوە بێم بۆ ئەوروپا کە تەنیا تەمەنم 18 ساڵان بوو بەڵام مارسێلۆ و کاسیمیرۆی هاوڕێم لە ریال مەدرید، هەموو شتێکیان بۆ ئاسان کردم توانیم زوو خۆم بگونجێنم. بەڵام ئەوە دەزانم پێوستە کار لەسەر ئەوە بکەم بەرامبەر گۆڵ ئاستم باشتر بکەم، بەڵام تەمەنێکی بچووکم هەیە لەگەڵ یاریزانەکانی هاوڕێم باشتر دەبم بە تایبەتی کەریم بنزیما زۆر یارمەتیدەرمە لەگەڵ مارسێلۆ

جۆنیۆر دەربارەی بارسێلۆنا گوتی: ” لای من پارە زۆر گرنگ نیە، پێش ریال مەدرید بارسێلۆنا گرێبەستێکی باشتر و پارەی باشتری بە مندا باوکم حەزی دەکرد پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکەم بەڵام من ریال مەدریدم هەڵبژارد پرۆژەکەی ریال مەدریدم بە دڵ بوو، دەمەوێت هەر لە ریال مەدرید کۆتایی بە ژیانی وەرزشیم بێنم نامەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکەم، هەریگز بیرم لەوە نەکردۆتەوە لە تەنیش مێسییەوە یاریی بکەم

جۆنیۆرز زیاتری گوت: “زۆر لە ئاستی خۆم دڵنیام، لەگەڵ تیتی راهێنەری بڕازیل قسەم کردووە پێش کۆتای ئەم وەرزە دەگەڕێمەوە یاریگاکان بۆ کۆپا ئەمریکا ئامادە دەبەم لەگەڵ هەڵبژاردەکەم

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.