ئیبراهیمۆڤیچ بۆ مان یونایتد:ئەلێكس فێرسگۆن لە بیربكەن!

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ  یاریزانی یانەی لۆس ئەنجلسی ئەمریكی پێیوایە دەبێت مان یونایتد ئەلێكس فێرگسۆن لە یاد بكەن چونكە سەركەوتنی ڕابردوو دەبێتە هۆی كێشە بۆ ئێستای شەیتانە سوورەكان

تۆڕی سكای سپۆرتی بەریتانی لێدوانەكانی زلاتانی بڵاو كردەوە

زلاتان:هەرشتێك ڕوودەدات بەراورد دەكرێت بە سەردەمی فێرگسۆن و دەڵێن ئەگەر فێرگسۆن ڕاهێنەر بوایە ئەو شتە ڕووی نەئەدا،ئەگەر ئەو ڕاهێنەر بوایە ئەو كارەی ئەنجام نەئەدا،لە ئێستادا هەموو شتێك بوەتە فێرگسۆن

زلاتان:ئەگەر من لەجیاتی سۆڵشایەر بومایە پێم دەگووتن لە ئێستادا فێرگسۆن نەماوە،من هاتووم بۆ ئێرە بۆ ئەوەی مێژووی تایبەتی خۆم تۆمار بكەم و چیرۆكی تایبەتی خۆم بنوسمەوە

زلاتان:دەزانم ئەلێكس فێرگسۆن مێژوویەكی گەورەی هەیە لەگەڵ مان یونایتد بەڵام مان یونایتد پێویستە بەرداوام بێت لە ئێستادا،هەروەها دەبێت سۆڵشایەر ناسنامەی تایبەتی خۆی هەبێت كە كارێكی ئەستەم و قورسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart