ئه‌یلول 17, 2019 11:17 AIM:

کاسیاس: من گێل نیم دەزانم گەرانەوە بۆ پێکهاتەی ئیسپانیا قورسە

 

لە نوێترین چاوپێکەوتنی لە بەرنامەیەکی تی ڤی ئیسپانیا باسی لە کۆمەڵێک پرس و بابەت کرد بە تایبەت گەرانەوەی زێدان و دووبارە گەرانەوەی بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا

کاسیاس لە سەرەتای قسەکانی باسی لە دیاریی کردنی زێدان و مۆرینهۆ کرد و گوتی: ” نازانم مۆرینهۆ دەگەرایەوە یاخوود نا ئەوانە پەیوەندی بە یانەکەوە هەیە، بەڵام ئەگەر من بریارم بدایە ئەوا زێدانم هەڵدەبژارد بۆ ئەوەی دووبارە ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید بگرێتە ئەستۆ، گەرانەوەی زێدان زۆر باش بووم بەڵام گەرانەوەی لەو کاتە هیچ کاریگەری بەهێزی نابێت بە هۆی ئەوەی ئەم وەرزە کۆتایی هاتووە

کاسیاس لە درێژەی قسەکانی دەربارەی زێدان گوتی: ” زۆر سوپاسی زێدان دەکەم کە دووبارە ناڤاسی گەراندەوە پێکهاتەی  سەرەکی چونکە ئەو گۆڵپارێزە شایستەی ڕێزە پاڵەوانی سێ وەرزی لەسەریەکی چامپیۆنزلیگە

زێدان باسی لە گەرانەوەی بۆ ئیسپانیا کرد و گوتی: ” من گێل نیم دەزانم لە ئێستادا قورسە گەرانەوە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەڵام قسەم لەگەڵ ئینریکی کردووە هەرکاتێک پێستی بە من بـێت ئەوا من ئامادەم دووبارە بگەڕێمەوە هەڵبژاردەکە، دەزانم ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە بەرەوە پێش چوون، لە ئیستادا هەوڵ دەدەم بۆندەکەم لەگەڵ پۆرتۆ نوێ بکەمەوە تا تەمەنی 40 ساڵی

 

 

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌