ئه‌یلول 17, 2019 11:44 AIM:

فەرمی: فیدراسۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لێکۆڵینەوەی لەسەر ئاهەنگ گێڕانەکەی رۆناڵدۆ دەست پێ کرد

کەمێک پێش ئێستا ماڵپەری میرۆری بەریتانی بڵاوی کردەوە کەوا یوێفا بریاریداوە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەهەنگ گێڕانەکەی رۆناڵدۆ ئەنجام بدات کە دوای یاریی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەنجامیدا

ماڵپەرەکە نوسیویەتی، هەرچەندە کاتێک سیمیۆنی هەمان کاری ئەنجامدا بە بری 18,000 پاوەند سزا درا، بەڵام فیدراسۆنەکە بیر لەوە دەکاتەوە کەوا سزای رۆناڵدۆ بە یاریی بدات بە هۆی ئەوەی هەمان کاری دووبارە کردۆتەوە، کە ئەمەش سزاکەی قورستر کردووە بەوەی سزاکەی جگە لە پارە بۆ یاریی زاید بکرێت

رۆناڵدۆ توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید و یۆڤێنتۆس سەر بخات بۆ قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ، دوای یارییەکە بە شێوازێکی دوور لە گیانی وەرزشی ئاهەنگی گێرا

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌