كانونی یه‌كه‌م 15, 2019 2:34 PM

پیپ گواردیۆلا: بە داخەوە لە هەموو ئەوروپا ڤار بەکار دێت بەڵام لێرە بەکار نایەت

 

دوای ئەوەی لە یاریی دوێنێ شەو بەرامبەر سوانزی سیتی توانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکە ببەنەوە راهێنەری مانچێستەر سیتی پیپ گواردیۆلا دوای یارییەکە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن باسی لە ئاستی یارییەکە و سیستەمی ڤار کر

 

پیپ گواردیۆلا گوتی: “سەرەتا بە باشی دەستمان پێ کرد، بەڵام لە چەند هەڵەیەکی تاکی لە گواستنەوەی تۆپەکان تووشی کێشە بووین، سوانزی سیتی بە باشی یاریی کرد، بەڵام دووبارە لە دەستپێکی نیوەی دووەم توانیمان بە باشی دەرکەوین، گۆڵێک تۆمار بکەین چەندین هەلی گۆڵ کردن دروست بکەین

پیپ زیاتر دواو گوتی:” بە شێوەیەکی گشتی بە باشی یارییمان کرد و توانیمان یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆمان کۆتایی پی بێنین، هەرگیز حەز ناکەم بەم شێوەیە یارییەکان ببەینەوە، سیستەمی ڤار لە هەموو ئەوروپا کاری پێ دەکرێت بەڵام لێرە کاری پێ ناکرێت ئێمە چی بکەین !

مانچێستەر سیتی بە دوو گۆڵ لە دواوە بوو بەڵام لە نیوەی دووەم توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات باس لە گۆڵی دووەم و سێیەمی یانەکە دەکرێت کە یەکێکیان بە لێدانی سزا بوو گومان هەبوو لە لێدانە سزایەکە و گۆڵی سێیەمیش لە ئۆفسیادێکی ئاشکرا تۆمار کرا !

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.