گواردیۆلا پاڵێوراوی یەكەمی چامپیۆنسلیگی دیاری كرد!

پیپ گواردیۆلا لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەری  فوتبۆڵ ئیتاڵیا بۆچوونی خۆی ئاشكرا كرد لەسەر پاڵێوراوی یەكەم بۆ بوونە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە

پاش ئەوەی بە سەركردایەتی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یۆڤانتۆس ڕیمۆنتادای ئەمجامدا بەسەر ئەتلەتیكۆدا و بە هاتریكی ڕۆناڵدۆ سەركەوتن بۆ قۆناغی چارەكی كۆتای

گواردیۆلا وتی:ڕیاڵ مەدرید بە كردار ماڵئاواییان كرد لە خولەكە،بەڵام ئێستا یۆڤانتۆس هەیە لەگەڵ كریستیانۆ پێم وایە پاڵێوراوی سەرەكین بۆ بردنی نازناوەكە

هەروەها وتی:ڕۆناڵدۆ بارێكی قورسی لەسەر شانە و وەك بینیمان توانی ئەنجامەكە لە دۆڕاندنەوە بگۆڕێت بۆ سەركەوتن،بەڵێ ئەمەیە یاریزانی یەكلاییكەرەوە

سەبارەت بە مان سیتیش پیپ  وتی:ڕاستە وتومە یانەكەمان پێویستی بە ئەزموونی زیاترە بەڵام نەموتوە تێناكۆشین و هەوڵنادەین بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە،ئەمساڵیش نەبینە پاڵەوان ساڵەكانی داهاتوو هەوڵ دەدەین

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart