تشرینی دووه‌م 20, 2019 8:17 PM

ئەو غەدرە لە یانەکانی ئینگلتەڕا تاکەی ؟

هەموو ساڵێ وەکوو قەوان و خەرەك دەبێ گلەییەکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەڕا دووبارە بێتەوە

مۆرینهۆ ساڵی 2013 وتی : ( شەرمەزاریە بۆ تۆپی پێی وڵاتێك کە دامەزرێنەری تۆپی پێن بەڵام هیچ لە تۆپی پێ نازانن و هیچ یارمەتی یانەکانی خۆیان نادەن )
ئەو لێدوانەی خۆزێ مۆرینهۆ دوای ئەوە بوو کە چێڵسی لە قۆناغی پێشکۆتایی رووبەڕووی ئەتلێتیکۆ مەدرید یاری دەکرد ، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا یاری ئەتلێتیکۆیان دواخست تاکوو پشووی زیاتر وەربگرن بەڵام چێڵسی یەكشەمە یارییەکەیان ئەنجامدا ، مۆرینهۆ وتی نامانەوێ یاریەکەمان دوابخرێ یان هەینی ئەنجامی بدەین بەڵام تەنها با یاریەکەمان رۆژی شەمە بێت ، ئەوە بوو چێڵسی رۆژی یەکشەمە بەرامبەر کاردیف لە وێڵز یاری کردو توشی زەحمەتیەکی زۆر هات و دواتر سەفەری ئیسپانیای کرد و رۆژی چوارشەمە توشی شکست بوون لەرووی جەستەییەوە،
ساڵی رابردوو لیڤەرپوول بەهەمان شێوە بەرامبەر رۆما لە یاری پێشکۆتایی هێندەی نەمابوو بەهۆی توانای جەستەیەوە لە گێمی دووەم ماڵئاوایی بکەن چونکە یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە ئامادە نەبوو یاری لیڤەرپول لە یەكشەمەوە بکات بە شەمە لە کاتێكدا رۆمای رکابەری لیڤەرپوول هەینی یاری ئەنجامدا لە خولی ناوخۆییدا ،
ئەمڕۆش بە هەمان شێوە لیڤەرپوول بەرامبەر بێرنلی یاری دەکەت لە کاتێكدا لیڤەرپوول لە هەفتەی رابردووەوە لە پشوودایە هیچ كێشەیەکی تیا نەبوو گەر هەینی یاخوود شەمە یارییەکە ئەنجام بدات لیڤەرپوول تەنها یانەی قۆناغی 16 ەی چامپیۆنزلیگە یەکشەمە یاری بکات لە کاتێكدا پێویستە ئەو یانەیەی لە چامپیۆنزلیگ یاری دەکەن شەممە یاخوود هەینی یاریەکەی خولیان ئەنجام بدەن یاخوود یارییەکەیان دوابخرێ بە نمونە ئەیاکس کە بەر لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر ریال مەدرید یاری خولی وڵاتەکەی بۆ دواخرا ، جگە لەوەی لیڤەرپوول لە بارودۆخێکی خراپ و ماندووکەردایە و یارییەکەی چامپیۆنزلیگیش لە دەرەوەی یاریگای خۆیەتی و دەبێت دوای یارییەکە راستەوخۆ سەفەری ئەڵمانیا بکەن.
Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.