مۆرینهۆ یان زێدان شوێنی سۆلاری راهێنەری ریال مەدرید دەگرێتەوە ؟

رامۆن کالدیرۆن

 

دوای ئەوەی لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو کرایەوە پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید بریاریداوە راهێنەرێک بکاتە شوێنگرەوەی سۆلاری، دوای ئەوەی هەفتەیەکی زۆر خراپی لەگەڵ ریال مەدرید بەرێ کرد و لە چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیا ماڵئاوایی کرد و جگە لەوە لە خولی ئیسپانیا بێ هیوا بووە

زێدان یان مۆرینهۆ شوێنی سۆلاری دەگرێتەوە ؟ دەربارەی ئەوە پرسیارە و دوودڵی هاندەرانی ریال مەدرید، رامۆن کالردیرۆنی سەرۆکی پێشووی ریال مەدرید وەڵام دەداتەوە ئاماژە بەوە دەکات، کە دڵنیام بە ڕێژەی ٪90 مۆرینهۆ دەگەڕێتەوە ریال مەدرید، بەڵام نازانم دووشەمە یان ڕۆژێکی تر ئەوە روو دەدات

رۆژنامەی مارکا و ئەی ئێس ئیسپانی ئاماژەیان بەوە کردووە کەوا لە یاریی داهاتوو بەرامبەر ڤەلەدوەلید بێ گوێدانە ئەنجامی یارییەکە پێرێز بڕیاریداوە سۆلاری لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دووربخاتەوە بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی لە دوو کلاسیکۆی ڕابردوو بەرامبەر بارسێلۆنا

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart