یۆڤێنتۆس دەیەوێت بە هێنانی ئەو یاریزانەی ریال مەدرید تەواو یانەکە وێران بکات !

دوای ئەوەی لە مارکای ئیسپانی و سەرچاوەکانی تری ئیسپانیا هەواڵی دەمەقاڵێی نێوان سێرخیۆ رامۆس و پێرێزی سەرۆک یانە بڵاو کرایەوە، لە ئێستادا لە هەواێکی تازە رۆژنامەی ئەی ئێس بلاوی کردۆتە یۆڤێنتۆس هەوڵ دەدات سێرخیۆ رامۆس بگوازێتەوە یانەکە

رۆژنامەی ئەی ئێس ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئەوەی یانە ئیتاڵیەکە زانیویەتی نێوانی پێرێز و سێرخیۆ رامۆس تێکچووە دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ڕیزەکانی، دووبارە لەگەڵ رۆناڵدۆ بەیەکەوە لە یانەکە یاریی بکەن

پێشبینی دەکرێت لە کاتی گەڕانەوەی سپێشەل وەن مۆرینهۆ ئەو یاریزانە نەتوانێت بەردەوام بێت لەگەڵ ریال مەدرید چونکە لە چەندین بابەت دژی یەکترن،

پێشتر لە سەرچاوەکانی تر ئاماژە بەوە کراوە مارسێلۆ بەرگریکاری یانە مەدریدیەکەش بە هەمان شێوە بەربژێرە لە کۆتایی وەرز روو بکاتە یانە ئیتاڵیەکە

 

 

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart