مێژوو لە سوودی مانچستەر یونایتدە

هەندێك کات لە تۆپی پێدا مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە رەنگە تەنها رێكەوت بێت بەڵام زۆرجار دەبێت بە واقعی
ساتی بەرزکردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگی 1999 لەلایەن یاریزانانی مانچستەر یونایتد

 

هەندێکجار لە تۆپی پێ تەنانەت لە ژیانی رۆژانەشدا شت گەلێک دووبارە دەبنەوە رەنگە رێکەوت بێت و رەنگە باروودۆخەکە وای خواستبێ ، دوای سەرکەوتنی مانچستەر یونایتد لە یاری دوێنێ شەو بەرامبەر پاریس سانت جێرمان رۆژنامەی سەنی بەریتانی بابەتێكی باسکردووە کە ئاماژە بەوە دەدات ئەگەری هەیە جارێكیتر مانچستەر یونایتد ببێتەوە بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ،

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە فەڕەنسا لە ساڵی 1998 بوو بە پاڵەوانی مۆندیال و ساڵی دواتر مانچستەر یونایتد بوو بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ ،

رۆژنامەکە باس لەوەش دەکا کە ساڵی 2015 یانەی لیڤەرپوول لە یاری کۆتایی خولی ئەوروپی شکستی هێنا بەرامبەر یانەیەکی ئیسپانی و ساڵی 2016 مانچستەر یونایتد بوو بە پاڵەوانی خولی ئەوروپی و لە قۆناغی 16 لە یانەیەکی فەڕەنسی بردەوە وە ساڵی 2018 لیڤەرپوول لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ شکستی هێنا بەرامبەر یانەیەکی ئیسپانی و ئەمساڵیش مانچستەر یونایتد لە قۆناغی 16 سەرکەوت بەسەر یانەیەكی فەڕەنسی .

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart