بارسێلۆنا تۆڵەی خۆی لە پاریس سانجێرمان کردەوە

ساڵی 2017 کاتێک نێیمار یانەی بارسێلۆنای جێهێشتوو ڕووی لە پاریس سانجێرمان کرد، سەرەتای وەرز بارسێلۆنا بە ئەنجامی هەردوو یاریی کلاسیکۆ 4-1 جامی سوپەری ئیسپانی لە بەرژەوەندی ریال مەدرید لەدەستدا،  پاریس سانجێرمان راستەوخۆ رۆژێک دوای یاریەکە وێنەی نێیماری بلاو کردەوە کە پێ دەکەنێت وەک گاڵتە پێ کردنێک بەرامبەر بارسێلۆنا کە یانەکەی جێ هێشتووە

دوای ئەوەی دوێنێ شەو پاریس سانجێرمان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد ماڵئاوای کردە کاتێک بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکستی هێنا، ئەمرۆ بەیانی بارسێلۆنا وێنەی سێرجی رۆبێرتۆی بڵاو کردەوە کاتێک پێ دەکەنێت بە هەمان شێوە بارسێلۆنا ئیمۆجی پێکەنینی داناوە، هۆکارێکی تریش بۆ دانانی رۆبێرتۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو یاریزانە بە پاڵەوانی ریمۆنتادای بارسێلۆنا دادەنرێت بەرامبەر یانە پاریسیەکە کاتێک توانی گۆلی شەشەم تۆمار بکات لە دواین خولەکی یارییەکە کاتێک بە ئەنجامی 4-0 شکستیان هێنا بوو بەڵام 6-1 توانیان لە یانە پاریسیەکە ببەنەوە

تویتەکەی بارسێۆنا

 

وێنەی تویتی پاریس سانجێرمان کاتێک بارسێلۆنا بەرامبەر ریال مەدرید شکستی هێنا

 

 

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart