بارتۆمیۆ: کرانە دەرەوەی ریال مەدرید دەرفەتی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بۆ بارسێلۆنا زیاتر دەکات !

بارتۆمیۆ سەرۆکی بارسێلۆنا

 

لە نوێترین لێدوان بۆ رادیۆی کەتەلۆنیا بارتۆمیۆ باس لە بۆندی دیلی خێت و دەرکرانی ریال مەدرید دەکات لەو قۆناخە کە دەرفەتیکی باش بۆ یانەکەی دروست دەکات بۆ بردنی چامپیۆنزلیگ

بارتۆمیۆ لە لێدوانەکەی بۆ رادیۆی کەتەلۆنیا دەڵێت: “بێ گومان ئەمشە سەیری یارییەکەی ریال مەدرید و ئەیاکسمان کرد، لە ڕێگایی بەرێوەبەری کارەکانی پیرۆزبایمان بۆ دی یۆنگی یاریزانی داهاتوومان نارد، کرانە دەرەوەی ریال مەدرید، وا دەکات دەرفەتی بردنی ناسناوەکە بۆ بارسێلۆنا زیاتر بکات، چونکە ریال مەدرید یەکێک بوو لە رکابەرە سەرەکیەکانی  ناسناوەکە و پاڵەوانی وەرزی رابردوو بوو، بەڵێ تۆپی پێ بەم شێوەیە ئێمەش لە ساڵی 2015 پاڵەوان بووین بەڵام تا ئەم وەرزە دوورین لە ناسناوەکە

دەربارەی کاپتینی ئەیاکس دیلیخیت و ئیڤان راکیتیچ بارتۆمیۆ گوتی : ” بێ گومان دیلی خیت کاپتنی ئەیاکس یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لە لیستی ئەو یاریزانانە دامان ناوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بیگواینەوە یانەکە، دەربارەی راکیتیچ گوتی: “ئەو تا ساڵی 2021 بۆندی لەگەڵ ئێمە بەردەوامە، لە ئێستادا هیچ نیازی نوێ کردنەوەی بۆندی ئەو یاریزانەمان نیە، وە هیچ یاریزانێک نافرۆشین تا ئابووری یانەکە زیاد بکەین بۆ کرینی یاریزانان ئێمە پێوستمان بەوە نیە

لە کۆتای لە وەڵامی پرسیار دەربارەی دیمبلی بارتۆمیۆ گوتی: ” یاریزانێکی لێ هاتووە، زۆر یارمەتیدەری تیپەکەیە، لای من باشترە لە نێیمار جۆنیۆری یاریزانی پێشووی یانەکە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart