كانونی یه‌كه‌م 15, 2019 2:31 PM

ڤیدیۆ: ناوبژیوانێکی کامیرۆنی لەسەر لێدانی سزایەک بۆ ماوەی یەکساڵ سزا درا

فیدراسۆنی تۆپی پێی ئەفریکا بریاری سزادانی ناوبژیوانی کامیرۆنی ئەنتوان ماکسی بۆ ماوەی یەکساڵدا بە هۆی سکاڵای رەجا بەیزاوی مەغریبی، چونکە ئەو یانەیە پێی وابوو ئەو ناوبژیوانە ستەمی لێ کردووە

لە یارییکانی گەری چوارەمی جامی کۆنفیدرالی ئەفریکی هەردوو یانەی رەجا بەیزاوی و نەهزە بورکان رووبەرووی یەکتر بوونەوە، یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی پێ هات بەڵام لە یارییەکە ناوبژیوانە کامیرۆنیەکە سێ لێدانی سزای بۆ رەجا بەیزاوی هەژمار نەکرد و گۆڵێکی دروستی یانەکەی ڕەتکردەوە، ئەمەش بووە هۆی توورەبوونی یانەکە، بە تایبەت لێدانێکی سزا کاتێک بەرگریکارانی نەهزە درێسی یاریزانێکی رەجا بەیزاوی بە تەواوی لەبەر دەکەنەوە بەڵام ناوبژیوانەکە چاوپۆشی لێ دەکات ئەمەش بووە هۆی توورە بوونی یانەی رەجا بەیزاوی مەغریبی بە فەرمی سکاڵای لەسەر ناوبژیوانەکە تۆمار کرد

دوای لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکان فیدراسۆنی تۆپی پێی ئەفریکا  بە فەرمی بریاریدا بۆ ماوەی یەکساڵ ئەم ناوبژیوانە سڕ بکات نەتوانێت هیچ یارییەک بەڕێوە ببات

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.