كانونی یه‌كه‌م 15, 2019 6:22 AIM:

مانچستەر سیتی گواردیۆلا لە پاوەند هەڵدەکێشێ

بەرپرسانی مانچستەر سیتی بەڵێنی نوێکردنەوەی پێکهاتەی مانچستەر سیتی بە گواردیۆلا دەدەن
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری مانچستەر سیتی

 

لەگەڵ ئەوەی یانەی مانچستەر سیتی خاوەنی پێکهاتەیەکی تۆکمە و بێکێشەیە بەڵام بەرپرسانی مانچستەر سیتی ئامادەن لە گواستنەوەی هاوینەدا بڕی 200 ملیۆن پاوەند بۆ راهێنەرە ئیسپانیەکە خەرج بکەن تاکوو پێکهاتەی تیپەکەی تەواو تۆکمە بکات ،

رۆژنامەنووس میرۆر داڤید ماکدۆنێڵ لە رۆژنامەی میرۆر ئاماژەی بەوە کردووە کە یانەی مانچستەر سیتی لە پێناوی هێنانی چەند یاریزانێك بە تایبەت یاریزانێكی باڵی بەرگری چەپ و یاریزانێكی ئیرتیکاز یانەکە بڕی 200 ملیۆن لە هاویندا دەخاتە ژێردەستی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی تاکوو پێکهاتەی یانەکە نوێ بکاتەوە و کێشەکانی تیپەکەی چارەسەر بکا،

رۆژنامەنووسەکەی رۆژنامەی میرۆر ئاماژەی بەوەداوە کە گواردیۆلا پێی وایە کە تیپەکەی لە دوو شوێندا کەم و کوڕی هەیە و پێویستی بە یاریزانی نوێیە و لەسەر داوای گواردیۆلاش یانەکە دوو بۆندی گەورە مۆردەکات.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.