مان یونایتد بەبێ 10 یاریزان ڕووبەڕووی پاریس دەبێتەوە

یانەی مانچیستەر یونایتد لە یاری دووەمیدا لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنس لیگ دەبێتە میوانی پاریس سان جێرمان

ئامانجی شەیتانە سوورەكان لەم یارییەدا زۆر قورسە لە كاتێكدا لە یاری یەكەمدا لە یاریگای ئۆڵدترافۆرددا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بە پاریس سان جێرمان دۆڕان،لە یاریگای باخچەی شازادەكانیش كارە زیاتر قورس دەبێت

ئەوەی ئامانجەكەی نزیككردووەتەوە لە مەحاڵ ئەوەیە یانەی مانچیستەر یونایتد بێبەش دەبێت لە یاریكردنی 10 یاریزانی

سۆڵشایەری ڕاهێنەر لیستی یاریزانە بانگێشتكراوەكانی بڵاوكردەوە كە هەریەكە لە یاریزانان لینگارد،ماتا،مارسیاڵ،ماتیچ،هێرێرا،سانچێز،ڤالانسیا،دارمیان،جۆنسی تێدا نیە بەهۆی پێكانەوە هەروەها پۆگباش بەهۆی كارتی سوورەوە ناتوانێت بەشداری بكات

لەبەر ئەو هۆكارە سۆڵشایەر   5 یاریزانی لاوی بانگێشت كردووە و لیستەكە بەم شێوەیەیە:

گۆڵپارێز:دێ خیا،ڕۆمێرۆ،گرانت

بەرگریكار:سماڵینگ،بایلی،لیندۆڵف،ئاشلی یۆنگ،لوك شاو،دالۆت،ویلیامز

ناوەند:فرێد،ماكتۆمینای،پێرێرا،گارنێر،گۆمێز

هێرشبەر:لوكاكۆ،ڕاشفۆرد،چۆنگ،گرینود

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart