ڤیدیۆ: دوای یەک خولەک لە ئاهەنگ گێڕان هێرشبەرێکی گابۆنی لە ناو یاریگا گیانی دەستدا

هێرمان تسینگا

 

میدیاکانی وڵاتی گابۆن مردنی هێرشبەری یانەی ئاکانادی گابۆنی هێرمان تسینگایان راگەیاند دوای ئەوەی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر میسیل دوای ئاهەنگ گێڕان بە یەک خولەک کەوتە سەر زەوی

هێرشبەری ئاکاندی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر میسیل دوای ئەوەی یەکێک لە یاریزانەکانی هاوڕێی گۆڵ تۆمار دەکات لە خولەکی 23 ئەو هێرشبەرە ئاهەنگ دەگێڕێت، تەنیا دوای یەک خولەک دووچاری جەڵتەی دڵ دەبێت دوای ئەوەی پزیشکانی یاریگا راستەوخۆ دەچنە تا چارەسەری بۆ بکەن، بە ئۆتمبێلی فریا کەوتن دەیبەن بۆ نەخۆشخانە بەڵام لە ڕێگا گیان لەدەست دەدات

هێرمان تسینگا تەمەنی 30 ساڵ بوو یاریزانی یانەی ئاکاندی گابۆنی بوو، بووە حەفتەم یاریزان لە دواین 12 ساڵ کە لە نێو یاریگا گیانی لەدەستداوە

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart