ڤیدیۆ: تورەبوونی رۆناڵدۆ لە پلانەکانی ماسیملیانۆ ئەلیگری راهێنەر

لە یاریی رابردووەی نێوان ناپۆلی و یۆڤێنتۆس رۆژنامەکانی ئیتاڵیا گرتە ڤیدیۆیەکی نێو یارییەکەیان بڵاو کردۆتەوە کەوا دەردەکەوێت رۆناڵدۆ توڕەیە لە ئالیگری راهێنەر و هاواری بەزر دا دەکات

ماڵپەری فەرمی کالچۆ مێرکاتۆ بڵاوی کردۆتەوە رۆناڵدۆ لە نیوەی دووەمی یاریی یانەکەی بەرامبەر ناپۆلی کاتێک یۆڤێنتۆس بە 10 یاریزان یاریی دەکرد بۆ بەرگری کردن گەڕابۆوە هێرشی نەدەبرد ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی رۆناڵدۆ لە پلانەکانی ئەلیگری تورە بێت هاواریی بەسەر بکات ، بڵێ ، میستەر ! بە دەستی ئاماژە بە پلانی یاریی کردنی بکات

لەلایەکی ترەوە کۆرێرۆ دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە کەوا ئەلیگری دەست لەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەشی یانەکە کردوە بە هۆی ئەوەی هەندێک لە یاریزانەکان دژی پلانەکانی ئەو راهێنەرەن و نایانەوێت بەم شێوەی بەردەام بن لەگەڵ، بەڵام هەر زوو ئانێلی سەرۆکی یانەکە کێشەکەی چارسەر کردووە لەگەڵ ئالیگری کۆبۆتەوە

یۆڤێنتۆس بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ پێویستی بە سەرکەوتن بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەرە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16 بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید،

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart