نێیمار باس لە چوونی بۆ یانەی ریال مەدرید دەکات

لە نوێترین لێدوانی نێیمار جۆنیۆر بۆ ئی سپۆرتی فڕەنسی باس لە چوونی بۆ ریال مەدرید و مانەوەی لە پاریس و یاریی کردنی لە بارسێلۆنا دەکات، پێیوایە ریال مەدرید یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان

نێیمار لە لێدوانەکەی گوتی:  من لە یانەی پاریس سانجێرمان دڵخۆشم، بەڵام کەس نازانێت لە داهاتوو چی روو دەدات، ریال مەدرید یەکێکە لە یانە گەورەکانی جیهان، هەموو یاریزانێک حەز دەکات روو لەو یانەیە بکات، بەڵام لە ئێستادا من یاریزانی پاریسم نیازی ئەوەم نیە یانەکە جێبێڵم،

نێیمار ئاماژەی بەوە کرد، هەموو یاریزانانی جیهان بە یاریی کردن بۆ بارسێلۆنا دەیانەوێت خەونەکەیان بێنە جێ، بەڵام من خەونەکەم هێنا جێ و یارییم بۆ یانە کەتەلۆنیەکە کرد

سەرچاوە هەواڵیەکان باس لەوە دەکەن پێرێز دوای شکستەکانی یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا هەوڵ دەدات نێیمار بکاتە یەکەم گرێبەستی یانەکەی لە وەرزی داهاتوو

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart