ئەمشەو ئەگەر بارسێلۆنا بباتەوە ژمارەیەک تۆمار دەکات 87 ساڵە تۆماری نەکردووە !

دوای ئەوەی بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە ریال مەدرید بباتەوە لە جامی شای ئیسپانیا و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی و سەرکەوتنەکانی لەگەڵ ریال مەدرید یەکسان کردەوە

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە بارسێلۆنا ئەمشەو دەرفەتێکی زێڕینی لەبەردەمە تا بتوانێت ژمارەی سەرکەوتنەکانی بکاتە 96 سەرکەوتن و دوای 87 ساڵ پێش ریال مەدرید بکەوێت، ئەمشەو یاریی ژمارە 242 ی نێوان خۆیان ئەنجام دەدەن، لە 241 یاریی نێوانیان 95 سەرکەوتن بۆ هەردوو یانە و لە 51 یارییش بەرامبەر بوونە،

تا ساڵی 1922 بارسێلۆنا لە پێش ریال مەدرید بوو بەڵام دوای سەرکەوتنی ریال مەدرید بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر، ریال مەدرید سەرکەوتنەکانی لەگەڵ بارسا بۆ 6 سەرکەوتن یەکسان کردەوە، دوا ئەو یارییە بارسا نەیتوانی سەرکەوتنەکانی زیاتر بکات لە ریال مەدرید تا ئەم وەرزە کە توانی یەکسانی بکاتەوە و لە ئەگەری بردنەوەی یارییەکەی ئەمشەو دوای 87 ساڵ پێش ریال مەدرید دەکەوێت

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart