بارسێلۆنا کاری بازرگانی بە وێنەکەی نێوان مێسی و مۆدریچ دەکات

مێسی و مۆدریچ

 

دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە یاریی گەرانەوەی توانی بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێ بەرامبەر لە ریال مەدرید بباتەوە، یەکێک لەو دیمەنانەی دوای یارییەکە زۆرترین جار بڵاو کرایەوە وێنەی نێوان مێسی و مۆدریچ بوو کاتێک مۆدریچ درێسەکەی مێسی را دەکەشێت

بارسێلۆنا لە تویتەر وێنەکەی بڵاو کردۆتەوە لەگەڵ ئەویش لینکی فرۆشتنی درێسەکانی یانەکەی بە شێوەی ئۆنڵاین داناوە لەسەر نوسیوە، زۆر ئاسانتر دەتوانن درێسی مێسیتان دەستکەوێت، سەردانی ئەم لینکە بکەن بۆ کرینی درێسەکان

بارسێلۆنا دوای بردنەوەی لە یارییەکە خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا کە وا بریارە رۆژی شەمە 25 مانگی 5 لە یاریگایی ڤیا مارینی تایبەت بە یانەی ریال بیتیس روبەروی ڤاڵێنسیا بێتەوە

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart