مۆندۆ دیپەرتیڤۆ هۆکاری ئامادە نەبوونی مێسی و سوارێز لەم وێنەیە ئاشکرا دەکات

دوای یاریی کلاسیکۆ کاتێک بارسێلۆنا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی لە ریال مەدرید بردەوە، سوارێز دوو گۆڵی تۆمار کردوو گۆڵەکەی تر ڤاران بە هەڵە لە تۆری گۆڵەکەی ناڤاسی تۆمار کرد، وێنەیەکی خۆشی و ئاهەنگی یاریزانەکانی بارسێلۆنا تەواوی تۆرە کۆمەڵایتیەکانی داگیر کرد بەڵام میسی و سوارێز لە وێنەکە دا نەبوون رۆژنامەی مۆندۆ دیپەریڤۆ هۆکاری ئامادە نەبوونیان بڵاو دەکاتەوە

رۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆ لە سایتی فەرمی خۆی بڵاوی کردۆتەوە، بە هۆی ئەوەی مێسی لەو کاتە پشکنینی مادەی وزە بەخشی بۆ ئەنجام دەدرا و سورێزیش لێدوانی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دەدا، نەیانتوانیوە لەم وێنەیە لەگەڵ یاریزانەکانی تر ئاهەنگ بگێرن و ئامادە بن

بارسێلۆنا دوای بردنەوەی لە ریال مەدرید بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر توانی خۆی بگەیەنەتە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رۆژی شەمە لە لالیگا دووبارە بەرامبەر ریال مەدرید یاریی ئەنجام دەدات

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart