ڤیدیۆ: دوێنێ شەو روداوێکی سەیر لە یاریی نێوان چێڵسی و تۆتنهام روویدا

لە یارییەکانی گەری 28ی پرێمەرلیگ چێڵسی میوانداری تۆتنهامی کرد و بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی لێ بردەوە، کۆی خاڵەکانی گەیاندە 53 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی دێت بەڵام یارییەکی کەمتر ئەنجام داوە

لە یارییەکەی کاتێک چێڵسی بە گۆڵێکی پیدرۆ لە پێش بوو لە خولەکی 84 بەرگریکاری تۆتنهام کایران تریپەر بە شێوازێکی زۆر سەیر گۆڵێكی لە تۆری گۆڵپارێزی یانەکە هۆگۆ لۆریس تۆمار کرد و دواتر ئەو گۆڵە تەواوی تۆرە کۆمەلاتیەکان داگیر کرد، چێڵسی یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە کیپای گۆڵپارێز یەدەگ بوو دوای روداوەکەی یاریی کۆتای جامی کاراباو بەرامبەر مان سیتی

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart