ڤیدیۆ: سێرخیۆ رامۆس دوای گۆڵی سێیەمی سوارێز چی بە یاریزانەکانی ریال مەدرید گوت؟!

دوێنێ شەو لە کلاسیکۆی گەرانەوەی جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە ریال مەدریدی بردەوە، لە کاتی تۆمار کردنی گۆڵی سێیەمی سوارێز کاتێک کامێرا دەچێتە سەر سێرخیۆ رامۆس چەند قسەیەک بە یاریزانەکانی هاوڕێی دەڵێت ماڵپەری گۆڵ قسەکانی رامۆسی بڵاو کردۆتەوە کاتێک دوای گۆڵی سێیەم بە یاریزانەکانی هاوڕێی دەڵێت

رۆژنامەی مارکا لای خۆشیەوە هەواڵەکەی بڵاو کردۆتەوە کاتێک ماڵپەری گۆڵ ڤیدیۆکەی داناوە، کاتێک یاریزانەکانی باسرێلۆنا ئاهەنگی گۆڵی سێیەم دەگێڕن لەگەڵ لویس سوارێز کاتێک توانی بە پەناڵیەکی پانیکا گۆڵ تۆمار بکات، سێرخیۆ رامۆس دوای گۆڵی سێیەم بە یاریزانەکانی هاوڕێی دەڵێت بێ هیوا مەبن برۆنە پێش، نابێت بهێڵین شەش گۆڵ تۆمار بکەن !

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart