بەناوبانگترین ئەو ئەستێرانەی بۆ ڕیاڵ مەدرید و بارسیلۆنا یارییان كردوە!

سەرجەم عاشقانی تۆپی پێی جیهان بەپەرۆشەوە چاوەڕێی   كلاسیكۆیەكی تر دەكەن لە گەڕی 26 ی خولی ئیسپانیدا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەبەردەم 80000 هاندەردا

لە مێژووی هەردوو یانەكەدا زۆر یاریزان هەبوون بۆ هەردوو یانەكە یارییان كردووە كە ژمارەیان 33 یاریزانە،هەندێك لەوانەش بە خیانەتكار ناویان لە مێژوودا ماوەتەوە

20 یاریزان سەرەتا بۆ بارسێلۆنا یارییان كردوە و پاشان چونەتە ڕیاڵ مەدرید بەڵام 17 یاریزانیان  دوای بارسێلۆنا ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بەیانەی ڕیاڵ مەدرید كردووە

13 یاریزانیش سەرەتا یارییان بۆ ڕیاڵ مەدرید كردوە پاشان چوونەتە بارسیلۆنا،4 یاریزان لەوانە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە بارسێلۆناوە كردوە

دیارترین ئەو یاریزانانەی سەرەتا بۆ بارسێلۆنا یارییان كردوە و پاشان چوونەتە ڕیاڵ مەدرید:

ڕۆناڵدۆی دیاردە،لویس فیگۆ،ساڤیۆلا،لاودرۆپ،شۆستەر،دی ستیفانۆ

دیارترین ئەو یاریزانانەی سەرەتا بۆ ڕیاڵ مەدرید یارییان كردوە و پاشان چوونەتە بارسێلۆنا:

لویس ئەنریكی،جۆرج حاجی،ساموێل ئیتۆ،لۆرینزۆ ئامادۆر،دانی گارسیا لارا

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart