ڤان دێر ڤارت بە شێوەیەکی جیاواز باسی لیۆ مێسی دەکات

رافایل ڤاندێر ڤارت یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە نوێترین لێدوانی بۆ ئەل ئارجیرۆ بە شێوازێکی جیاواز باس لە مێسی دەکات و یادەوەری کلاسیکۆی 6-2 هەر بیر ماوە

دوای ئەوەی مێسی بەرامبەر سێڤییا توانی هاتریکی 50یەمینی خۆی تۆمار بکات، کە گۆڵی 33یەمینی بوو لەم وەرزەی لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان،

ڤاندێر ڤارت لە باسی مێسی دەڵێت، مێسی یاریزانێکی نموونەیە، مەحالە بتوانی لە یاریگا بیوەستێنی، ئەو لە جیهانێکی ترەوە هاتووە، بینیمان بەرامبەر سێڤییا چی کرد، مەحالە وەستانی، ئەو لە هەموو شوێنێکی یاریگا بوو، خێرایی یاریی کردنی بە تۆپ، جوڵانەوەکانی، ناتوانی بەرگری بکەت بەرامبەری، لە ئێستادا بارسێلۆنا لە ریال مەدرید بگرە سەرجەم تیپەکانی جیهان باشترە

لە کۆتایی قسەکانی ڤاندێرڤارت باسی لە یاریی کلاسیکۆی 6-2 کرد کە خۆی یەکێک بوو لە یاریزانەکانی ریال مەدرید گوتی، ئەم یارییەم لە بیرە، لای من وەک یاریی پلەیستەیشن بوو

ئەمشەو لە کلاسیکۆی گەرانەوەی جامی شای ئیسپانیا ریال مەدرید لە کاتژمێر 11:00 شەو میوانداری بارسێلۆنا دەکات، یاریی چوون بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هاتبوو

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart