رۆناڵدۆ سەنتەرێکی قژ چاندنەوە لە مەدرید دەکاتەوە

رۆناڵدۆ و جۆرجینیا خۆشەویستی

 

دوای ئەوەی دوێنێ لە هەژمارەکانی خۆی رۆناڵدۆ وێنەی خۆی جۆرجینای خۆشەویستی بڵاو کردەوە لەسەری نوسیبوو ڕۆژی کار، رۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا دواتر لێکۆڵینەوەی کرد دەرکەوت رۆناڵدۆ بۆ کارێکی بازرگانی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بووە سەنتەرێکی چاندنەوەی قژی کردۆتەوە

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە ماڵپەری فەرمی خۆی هەواڵی کردنەوەی سەنتەرەکەی رۆناڵدۆی بڵاو کردۆتەوە نوسیویەتی، رۆناڵدۆ کارێکی بازرگانی نوێ ئەنجام دەدات لە وڵاتی ئیسپانیا سەنتەرێکی تایبەت بە قژ چاندنەوە دەکاتەوە، جۆرجینای هاوژینی وەک بەرێوبەری پرۆژەکە دیاریی کردووە

زە سەن زیاتر باسی لە پرۆژەکە کردووە نوسیویەتی، لە راپۆرتێکی هەواڵی بڵاو کراوەتوە  سەنتەرەکە لە لایەن ئینسپاریا گروپ دامەزراوە، کە خاوەنی گروپەکە رۆناڵدۆیە لەگەڵ پاولۆ رامۆس هاوڕێی، سەنتەرەکە 150 کارمەندی هەیە و لە 18 ژوور پێک دێت، کە لە توانای دایە 18 نەشتەرگەری لە یەک کاتدا ئەنجان بدات، بۆ هەر چارەسەرێکیش بری 3،473 پاوەندی تێ دەچێت

رۆناڵدۆ دوای کردنەوەی سەرنتەرەکە خۆشحاڵی خۆی دەربری گوتی، لەگەڵ تۆپی پێ، حەز بە بواری تەندروستی و تەکنەلۆجیا دەکەم، بە تایبەتی لە بواری بزنس، ویستم یەکەم نۆرینگەی پزیشیکی لە مەدرید بکەمەوە، بە هۆی ئەوەی کە چەندین ساڵە لەو شارە ژیاوم

 

https://m.babylonbet.net/prematch/game/13596608

 

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart