مارکا پێش کلاسیکۆ بەراوردی نێوان دیمبلی و ڤینسیۆس جۆنیۆر دەکات

رۆژنامەی مارکای مەدریدی پێش ئەنجامدانی کلاسیکۆی گەرانەوەی یاریی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەراوردی نێوان هەردوو یاریزان دیمبلی و ڤینسیۆس جۆنیۆر دەکات پرسیار دەکات کام یاریزان دەتوانن ببنە پاڵەوانی یارییەکە

دیمبلی لە 31 یاریی ئەم وەرزە بەشداری کردووە کە دەکاتە 1988 خولەکی یاریی، توانیویەتی لە سەرجەم یارییەکان 13 گۆڵ تۆمار بکات، 6 پاسی ئەسێستی هەبێت بۆ هاوڕێکانی لەگەڵ 796 پاسی دروست، لەگەڵ 29 شووتی سەرکەوتوو بۆ گۆڵ و 81 بڕینی سەرکەوتوو، لە بەرامبەردا ڤینسیۆس جۆنیۆر لە 25 یاریی بەشداری کردووە کە دەکاتە 1416، توانیویەتی 4 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 8 ئەسێست بۆ هاوڕێکانی و 409 پاسی دروست و 49 بڕینی سەرکەوتوو و لەگەڵ 25 شووتی سەرکەوتوو بۆ گۆڵ هەبوو

ئەمشەو کاتژمێر 11:00 شەو هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاریی گەرانەوەی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە یاریگیا سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەیەک دەگەن

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart