تەواو زێدان و مارسێلۆ بەیەکەوە پەیوەندی بەو یانەیە دەکەن

 

ئەمرۆ بەر لە ئەنجامدانی کلاسیکۆ رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی هەواڵێکی گەرمی لەسەر پەیوەندی کردنی مارسێلۆ و زێدان راهێنەری پێشووی یانە ریال مەدرید  بە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بڵاو کردۆتەوە

ئەی ئێس و تۆتۆ سپۆرت لە ئیتاڵیا، ئاماژەیەن بەوە کردووە مارسێلۆ نزیکە بە گرێبەستی 45 ملیۆن یۆرۆ و ساڵانی 12 ملیۆن یۆرۆ مارسێلۆ پەیوەندی بە یانەی ئیتاڵیەکەوە بکات، هەرچی دەربارەی زێدانیشە هەردوو رۆژنامە ئاماژەیان بەوە کردووە، دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە زێدان دەبێتە جێگرەوەی ئەلیگری راهێنەری ئێستای یانەکە و پەیوەندی بە یۆڤی دەکات، ئەمەش بە هۆی ئەوەی یانەی ئیتاڵیەکە نزیەک لە ماڵئاوای کردن لە  چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید و هەروەها نزیکی ئەو ئەفسانەیە لە جێگری سەرۆکی یانەکە نێدڤید و سەرۆکی یانە ئانێلی

جێگای ئاماژە پێ کردنە لە وەرزی ئەمساڵ مارسێلۆ بە کاتێکی خراپ لەگەل ریال مەدرید تێ دەپەڕێت و شوێنی لە پێکهاتەی سەرەکی لەدەستداوە، لە چەند لێدوانێکیش باسی لەوە کردووە بیری رۆناڵدۆی هاورێی دەکات لە یۆڤێنتۆس

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart